نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه 3-4-2017 رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران.
عه‌بدوڵڵا ئاكرێیی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه گوتی، تا ئێستا به‌رواری سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه سه‌رقاڵی به‌رپرسانی ئێران به هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه، كه له مانگی ئایاری داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێت، هۆكاره بۆ ئه‌نجام نه‌دانی سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئێران.
ئاكرێیی ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه له داهاتوودا، ره‌تیشی كرده‌وه، کە هیچ كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له شێوازی پێشوازی كردنی تاران له بارزانی. گوتی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به دواخستنی سه‌ردانه‌كه‌وه نییه.