جەزیرە-وەرگێڕانی نوچەنێت
ده‌روازه
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى شيعى عێراقى، له سه‌ره‌تاى ساڵى 2003 تا ئێستا رێڕه‌وێكى گرتۆته‌به‌ر له‌پرۆسه‌ى سياسى، له پێناو پارێزگارى له ده‌ستكه‌وته سياسيه‌كانى و فراوانكردنى، ئه‌و ئێستا بزووتنه‌وه‌ى ناڕه‌زاييه‌كان به‌كار ده‌هێنێ، وه‌ك رێخۆشكردنێك بۆ چوونه ناو هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانيه‌كان و په‌رله‌مان، كه بڕياره ئه‌مساڵ و ساڵى داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى رێژه‌ى زياتری ده‌نگى شه‌قامه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى خۆى وه‌ك رێبه‌رێكى چاكساز ناساندووه و هاوپه‌يمانيشه له‌گه‌ڵ هێزه عه‌لمانيه‌كان، تا ئێستا نه‌يتوانيوه تێروانێنێكى روونى هه‌بێت بۆ داواكارى و پلانێكى هه‌بێت بۆ چاكسازى، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى داواى چاكسازى ده‌كات له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌ت، كه‌چى خۆى به‌شدارى له ده‌سه‌ڵاتى ياسادانان و جێبه‌جێكردن.
پێشه‌كى
له سه‌ره‌تايى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراقى نوێ، دواى رووخانى رژێمى به‌عس، تا ئێستا موقته‌دا سه‌در تێڕوانينێكى جێگيرى نه‌بووه، له سه‌ره‌تا ميتۆدى روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دانا و نه‌چووه ناو پرۆسه‌ى سياسى. پاشان چووه نێو هاوپه‌يمانى سياسى له‌گه‌ڵ حزبى ده‌عوه‌ى ئيسلامى، به سه‌رۆكايه‌تى نورى ماليكى، سه‌رۆكوه‌زيرانى پێشووى عێراق، ئه‌مه وايكرد ماليكى دووجار ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت. له نيوه‌ى خولى دووه‌مى ماليكى، سه‌در ده‌ستيكرد به دژايه‌تيكردنێكى توند، له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانى پێشووى، به‌شێوه‌يه‌ك ناوكۆكيه‌كانى ئه‌و دوو سه‌ركرده بوو به پاڵنه‌رێكى سه‌ره‌كى له ململانێى شيعيه ــ شيعه‌ى ئێستا. سه‌در ئستا سه‌ركردايه‌تى خۆپيشاندانه‌كان ده‌كات، كه زياتر له ساڵێكه ده‌ستى پێكردووه، داواكاريه‌كانيان جۆراوجۆره به‌گوێره‌ى ململانێ سياسيه‌كانه، له راستيدا سه‌در چى ده‌وێت؟ يان ململانێيه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقى نوێ هه‌يه، يان ململانێكه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى و ده‌ستكه‌وتى سياسيه؟ ڕۆڵى هێزه شيعه‌كانى تر چيیه له‌و ململانێيه؟
ململانێى شيعى له‌سه‌ر ناسنامه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق
دواى ساڵى 2003 دروستكردنه‌وه‌ى عێراقى نوێ، ململانێيه‌كى توند له‌سه‌ر ناسنامه‌ى عێراقى نوێ دروستبوو له‌لايه‌ن ئه‌و هێزانه‌ى، كه له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى سياسى كاريان ده‌كرد، هه‌ردوو هێزى سياسى شيعه و سوننه، ئيسلامى شيعى و ئيسلامى سوننە، عه‌لمانى شيعى و عه‌لمانى سوننە، به‌ڵام زۆر كه‌م ئاراسته‌كانيان لێك نزيكبوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆى باڵاده‌ستى تائيفى رێگريكردنى له بنياتنانى پڕۆژه‌يه‌كى گشتى سياسى له‌سه‌ر بنه‌ماى عه‌لمانى، ياخود ئيسلامى.
ئه‌م كاره هيچ نابێته مايه‌ى سه‌رسوڕمان، كه ئيسلاميه‌كان تواناى بنياتنانى ناسنامه‌ى سياسەتێكى گشتگيريان نیيه، به‌هۆى ناسنامه‌ى ئيسلامى بۆ ئه‌م هه‌موو حزبه ئايينيه شيعه و سوننه، كه په‌يوه‌ندى توونديان به ناسنامه‌ى تائيفيانه‌وه هه‌يه، به‌گشتى حكومى ئيسلامى لاى شيعه و سوننه، له ڕاستيدا حكومى شيعى، يان سوننيه، ئه‌گه‌رچى هه‌ندێك خاڵى هاوبه‌شيان هه‌يه، كه ئه‌مه‌ش به‌س نيیه، بۆ بنياتنانى پڕۆژه‌يه‌كى سياسى يه‌كگرتوو. پڕۆژه‌كانى تر‌ى ئيسلامى سياسى، وه‌ك ئەزموونی ئێران و ئيخوان موسلمين و پڕۆژه‌كانى تر، ده‌سته‌وه‌ستان بوون له بنياتنانى ناسنامه‌ى سياسى و تێپه‌ڕاندنى سنورى جياوازيه‌كانى شيعه و سوننه.
ئه‌وه‌ى شايسته‌ى هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه ده‌سته‌وه‌ستانى و بێ توانايى عه‌لمانيه‌كانه له هه‌ردوو تائيفه، له بنياتنانی پڕۆژه‌يه‌كى سياسى هاوبه‌ش، له‌م ڕووه‌وه‌ى، كه عه‌لمانيه‌ت به واتايى جياكردنه‌وه‌ى ئايينه له ده‌وڵه‌ت، كه له‌بارى داهاتوو، زه‌مينه‌يه‌كى هاوبه‌ش دروستبكات بۆ بنيانانى ده‌وڵه‌تى عێراق بۆ هه‌ردوولا، ده‌كرێت هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و ده‌سته‌وه‌ستانيه، سرووشتى پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵگاى عێراقى بێت، كه به درێژايى چه‌ند ده‌يه‌ى ڕابردوو سيخناخ كراوه به گوتارى ئايينى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رووكه‌شى ده‌وڵه‌تى عێراقى له‌سه‌ره‌تايى دامه‌زرانديه‌وه عه‌لمانى بووه، عه‌لمانيه‌كان يان دوورخرانه‌وه له ده‌ستى ده‌نگده‌ران، يان ناچاركراون هاوپه‌يمانى له‌گه‌ڵ ئيسلاميه‌كان بكه‌ن، له‌پێناو به ده‌ستهێنانى پشكى زياتر له ده‌سه‌ڵاتى سياسى.
له‌سه‌ر ئاستى شيعه ململانێكه ته‌نها له نێوان ئيسلاميه‌كان و عه‌لمانيه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو دابه‌شبوونه‌كه له ناو ره‌وته ئايينيه‌كانى شيعه‌روويدا له‌سه‌ر دياريكردنى ناسنامه‌ى سياسى بۆ ده‌وڵه‌تى عێراقى(1)، له‌كاتێكدا خودى عه‌لى سيستانى هه‌وڵى ده‌دا له ژێر ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نى كۆيانبكاته‌وه، كه ئه‌مه كه‌مترين شتێكه له عه‌لمانيه‌ت بۆ ده‌وڵه‌ت(2)، له‌گه‌ڵ پارێزگارى له ناسنامه‌ى رۆشنبيرى گشتى بۆ زۆرينه‌ى مسوڵمانان، هێزه شيعيه توندڕه‌وه‌كان پێشبڕيكيان بوو له‌پێناو به‌ئيسلامكردنى دەزگاکانی ده‌وڵه‌ت له رێگاى نفوزيان له دەزگای ياسا دانان و جێبه‌جێكردن، ئه‌مه جگه له به‌كارهێنانى هێزى شه‌قام له‌پێناو فه‌رزكردنى ياساكانى شه‌ريعه‌ت له بوارى گشتى.
موقته‌دا سه‌در، له‌گه‌ڵ هاوپێشه‌كانى له حزبه ئيسلاميه ناكۆكه‌كانى ناو ره‌وتى شيعى، خۆيان پێ له‌سه‌ر مه‌نهه‌جى ئيسلامى سياسيه، ويستى به‌لاى ئيسلامى كردنى ده‌وڵه‌ت هه‌يه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دروشمى مه‌ده‌نى بوون به‌رزده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى رێژه‌يه‌كى زۆرى هه‌ردوو بوارى ياسادانان و جێبه‌جێكردنى له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام به ڕه‌هاى به‌كارى نه‌هێناوه بۆ رێگرتن له ئيسلامى كردنى ده‌وڵه‌ت به درێژايى ساڵانى رابڕدوو، بۆ نمونه كاتێك فراكسیۆنه‌كه‌ى به‌شداربوو له ياساى قه‌ده‌غه‌كردنى كڕين و فرۆشتنى خواردنەوەی کحولی كرد، له 23 ئۆكتۆبه‌ر/تشرينى يه‌كه‌م ده‌نگى له‌سه‌ردرا، به‌شداربوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌رى، له‌مێژووى سياسى موقته‌دا سه‌در، هيچ هاوپه‌يمانيه‌كى واقيعى له‌گه‌ڵ ره‌وته مه‌ده‌نى و عه‌لمانيه‌كان ئه‌نجام نه‌داوه له داڕشتنى ياسايه‌كى مه‌ده‌نى، يان وه‌ستابێته‌وه له‌به‌رامبه‌ر چاوتێبڕينى هێزه سياسيه ئيسلاميه‌كان، كه هه‌وڵى به ئيسلام كردنى كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت ده‌ده‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه به‌شدارى گه‌وره و به‌رده‌وامى هه‌بووه، له دروستكردنى ميلیشاكان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى پێى ده‌گوترێت نائيسلامى له گۆڕه‌پانى عێراق، وه‌ك ته‌قاندنه‌وه‌ى يانه‌ى خواردنه‌وه و داخستنيان و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ى ئازاديه‌كانى هاونشتيمانيانى عێراقى.
به‌شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌مه جه‌خت له سه‌ر ئايدۆلۆژيايى ئايينى سياسى بزووتنه‌وه‌ى سه‌در ده‌كات، له‌سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى له‌سه‌ر ده‌ستى محه‌مه‌د باقر سه‌در-ى مامى. محه‌مه‌د سه‌در، بۆ مه‌رجه‌عه ئايينيه‌كان، كه سه‌ركردايه‌تى ده‌كرد، له ماوه‌ى چالاكى ئايينى و سياسى دواى كوژرانى باوكى، موقته‌دا لايه‌نگرى خۆى بۆ ئه‌و شێوه‌يه نه‌شاردۆته‌وه، ئاشكرايى كردووه، شانازيى پێوه ده‌كات، گومانى تێدا نيیه، پڕۆژه‌ى محه‌مه‌د باقر سه‌در، له سه‌ره‌تاكانى پڕۆژه‌كانه، له هه‌موويان گرنگتر دامه‌زراندنى ئيسلامى شيعى سياسى بوو، له‌م سۆنگه‌يه‌وه محه‌مه‌د باقر سه‌در له‌كتێبه‌كه‌ى باسى شوراى به‌ربڵاوى كردووه، به‌ناوى (أسس الدستور الإسلامي) تا له وه‌لايه‌تى فه‌قيه كۆتايى پێ ده‌هێنێت له دووتوێى كۆمه‌ڵه بابه‌كانى له‌كتێبى (“الإسلام يقود الحياة”)(3) به‌شێوه‌يه‌كى ڕاسته‌وخۆ به‌شداربوو له دانانانى بنه‌ماكانى ده‌ستوور بۆ ده‌سه‌ڵاتى ئيسلامى ئێرانى(4) له‌رێى به‌شداريكردنى له هه‌ڵسنگاندن و رەخنه‌گرتن له‌و ڕه‌شنووسه‌ى، كه ره‌وته عه‌لمانيه‌كان ئاماده‌يان كردبوو بۆ ده‌ستوورى نوێ دواى شۆڕشى ئێرانى، كه دواتر له‌ژێر ناونيشانى (چه‌رده‌يه‌كى پێشه‌كى له پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى كۆمارى ئيسلامى له‌ئێران) “(5).
محه‌مه‌د سه‌درى باوكى موقته‌دا سه‌در، هه‌ستا به جێبه‌جێكردنى فیكرى سيسته‌مى ئيسلامى له ميانه‌ى دروستكردنى مه‌حاكمى ئيسلامى و بانگه‌واز بۆ به ئيسلامكردنى كۆمه‌ڵگاى عێراقى، له رێگاى تۆرێكى به‌رفراوان، كه له ساڵانى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابڕدووه‌وە له قوتابخانه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى كردبوون، ئه‌و كاته بوو، كه سه‌دام حوسێن، ده‌ستى به هێرشی ئيمانى كرد، له پێناو هه‌ستانه‌وه‌ى به‌م جۆره پڕۆژه ديينى و سياسيه.
ئه‌و كاته‌ى موقته‌دا پێويستى به مه‌رجه‌عيه‌تێكى تر هه‌بوو بۆ جێگره‌وه‌ى سيستانى، كه باوكى به توندى دژايه‌تى كرد، پێى ده‌گوت، مه‌رجه‌عى بێ ده‌نگ، ڕووى كرده قوتابيه‌كانى محه‌مه‌د باقر سه‌دڕى مامى، كه زۆر توندتر ده‌ستى به پڕۆژه‌ى ئيسلامى سياسى شيعى و به‌تايبه‌ت بنه‌ماى ولايه‌تى فه‌قيهه‌وه گرتبوو(6)؛ ، رووى كرده كازم لحائيرى، كه له قوم نيشته‌جێبوو، خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك فتواى به ناوبانگ بوو، كه تێيدا كرده خۆكوژيه‌كان و كوشتنى كه‌سانى بێتاوانى به‌ڕه‌وا ده‌زانى له كاتى جه‌نگ، وێرانكردن و به‌تاڵان بردنى موڵكى گشتى و چالاكى تر، كه ميليشاكانى موقته‌دا سه‌در پێى هه‌ستان له‌كاتى شه‌ڕكردنيان دژى ئه‌مريكيه‌كان و جه‌نگى تائيفى(7).
دواى ئه‌و ناكۆكيه تونده‌ى نێوان موقته‌دا و حائيرى، موقته‌دا په‌ناى برده به‌ر كه‌مال حه‌يده‌رى، كه ئه‌ويش ئينتيماى ته‌واوى بۆ قوتابخانه‌ى ولايه‌تى فه‌قيه هه‌يه، دژايه‌تى توندى ئاراسته‌ى شيعه‌ى مه‌ده‌نى ده‌كات له نه‌جه‌ف، دواى ره‌خنه‌كانى حه‌يده‌رى له هاندانى موقته‌دا له خۆپيشاندانه‌كان، كه به‌هۆيه‌وه ريزى شيعه‌ى له‌تكرد له حكومه‌تى عێراقى، موقته‌دا ئێستا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دايه مه‌نهه‌جێكى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت، به‌بێ پشتبه‌ستن به مه‌رجه‌عێكى دياريكراوى ئايينى(8).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌و چه‌ند ساڵه‌ى رابردوو ،گۆڕانكارى له هه‌ڵسوكه‌وتى موقته‌دا روويداوه، چالاكى ميليشاكانى له به ئيسلام كردنى كۆمه‌ڵگا كه‌م بۆته‌وه، رۆڵى كاريگه‌رى هه‌بوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى ده‌وله، سه‌ركه‌وتووترين هێزى حه‌شدى شه‌عبى بوو، به‌ڵام تا ئێستا بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كه‌ى بڕواى به دروستكردنى حكومێكى ئيسلامى هه‌يه له عێراق، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌ينێت، كه گۆڕانكاريه‌كى ريشه‌ى له پڕۆژه‌ى سياسى رووينه‌داوه.
ئه‌نجام بريتيه له‌وه‌ى، كه سه‌در له نێوان ده‌وڵه‌تى مه‌دەنى، كه سيستانى بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات و پڕۆژه‌ى حكومى ئيسلامى، كه زۆربه‌ى حزبه ئيسلاميه شيعه‌كان بڕوايان پێيه، بێگومان سه‌در لايه‌نى دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرێت، كه ده‌رچوو و هه‌ڵگه‌ڕايه‌وه له لايه‌نى يه‌كه‌م.
سه‌در: خۆگونجاندى له‌سه‌رخۆ:
له ياداشته‌كانى پۆڵ بريمه‌ر، حاكمى مه‌ده‌نى دواى داگيركردنى عێراق، له ميانه‌ى ساڵانى 2003ــ2004 ده‌ركه‌وێت، كه رووبه‌ڕووى به‌ربه‌ستى تووند بۆته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وشتانه‌ى، كه موقته‌دا سه‌در ده‌وێت، هيچ رێگايه‌ك نه‌دۆزێته‌وه، كه بتوانێ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، بۆيه تاكه چاره‌سه‌ر له گرێ كوێره‌ى ده‌ربازبوونى له موقته‌دا سه‌دربووه، به‌ر له‌وه‌ى ده‌ستى بگات به يارمه‌تى دارايى و به‌هێزبوونى سياسى و سه‌ربازى له عێراق(9) چونكه پێیوابوو موقته‌دا ناتوانێ ئه‌و بنكه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌ى، كه باوكى دروستكردبوو له نێوان چينێكى چه‌وساوه‌ى شيعه، كه پێى وابوو هه‌ريه‌ك له حزبى به‌عس و وڵاته‌يه‌كگرتووه‌كان و چينى باڵاده‌ستى شيعه و مه‌رجيعه ته‌قليديیه‌كانى شيعه دوژمنى بوون، هۆكاربوون بۆ بێبه‌شكردنيان له ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى.
له سلوكى سياسى، موقته‌دا سه‌در كامڵ ده‌رنه‌كه‌وتووه، چونكه ئه‌و وا ناسراوه گۆڕانكارى ده‌كات له هاوپه‌يمانى و داواكاريه‌كان له‌گه‌ڵ شه‌پۆلى سياسى ده‌ڕوات له گۆڕه‌پانى سياسى عێراقى، هه‌ڵده‌ستێت به ياريكردن له‌يه‌ك كات له‌سه‌ر چه‌ندين په‌ت، بۆ تێگه‌يشتن له مه‌نتقى ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وته پێويسته له سياقى ململانێكانى دانێين له‌گه‌ڵ سه‌ركرده گه‌وره‌كانى شيعه، كه سه‌در ده‌ته‌وانێت باش ململانێكه به‌ڕێوه ببات، له پێناو به‌رژه‌وه‌نديه سياسيه‌كانى خۆى بۆ مانه‌وه‌ى له گۆره‌پانه‌كه و به‌هێزكردنى به‌و ئامرازانه‌ى، كه لاى نه‌ياره‌كانى نيیه، له لايه‌نى ئايينى ململانێيه له‌نێوان خۆى و سيستانى له پێناو ده‌ستگرتن به سه‌ركردايه‌تى له گۆڕه‌پانى سياسى و توانى ململانێكردن، له‌لايه‌نى سياسى بريتيه له ململانێ له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركرده‌ى هاوپه‌يمانى شيعى، كه بريتين له نورى ماليكى و عه‌مار حه‌كيم.
موقته‌دا سه‌در ،ئه‌و فه‌راغه‌ى قۆسته‌وه، كه دواى ئه‌وه‌ى له شوباتى 2016 ده‌ستى له سه‌په‌رشتى پرۆسه‌ى سياسى هه‌ڵگرت، سه‌در هه‌وڵيدا ببێت به سه‌ركرده‌يه‌كى ئايينى و سياسى بۆ بزووتنه‌وه ناڕه‌زايیه‌كان، ئه‌حمه‌د سافى، گوته‌بێژى فەرمی به‌ناوى سيستانى رايگه‌ياند، خوتبه‌ى دووه‌م (سياسيه) بۆ نوێژى هه‌ينى، ناكرێت حه‌فتانه‌بێت، به‌ڵكو به گوێره‌ى بۆنه‌كانه، دواى ئه‌وه‌ى، كه به‌شێوه‌ى ده‌قێكى نووسراو ده‌خوێندرايه‌وه، كه نوێنه‌رايه‌تى تێروانينه‌كانى مه‌رجه‌عى ئايينى باڵاى ده‌كرد، سه‌باره‌ت به كاروبارى عێراقى، كه ده‌نگى مه‌رجه‌عيه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگێكى نه‌شازبوو، بۆ ماوه‌ى چه‌ندين مانگ، داواى كرد، كه هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه به‌رپرسيارێتيان له ئه‌ستۆيه، سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان پێويسته هه‌نگاوى جددى بهاوێن له‌پێناو چاكسازى راسته‌قينه و چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستگيكردنى خراپه‌كاران و گه‌نده‌ڵكاران(10).
ئه‌مه له‌كاتێكدا سيستانى رۆڵى گه‌وره‌ى هه‌بوو له بنياتنانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سياسى نوێ له عێراق و لێك نزيكردنه‌وه‌ى تێروانينه جياوازه‌كان له‌نێوان حزبه شيعيه‌كان، له‌سه‌ره‌تاى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق له دواى 2003، ببوو به پارسه‌نگ له دروستكردنى هاوپه‌يمانى له‌نێوان شيعه‌كان به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2005، كه بووه هۆى يه‌ك ده‌نگى شيعه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى سياسى.
دواى ئه‌و گۆڕانكاريیه له هه‌ڵوێستى سيستانى روويدا، سه‌در به خێرايى شوێنه‌كه‌ى پڕكرده‌وه، ئه‌و كاته‌ى ده‌ستىكرد به ده‌ركردنى به‌ياننامه به‌شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام و سه‌ركردايه‌تى بزووتنه‌وه ناڕه‌زايه‌كانى كرد له بازنه‌يه‌كى فراوانتر له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وته‌كانى، به هاوكارى كۆمه‌ڵێك له مه‌ده‌نى و هاوپه‌يمان له‌گه‌ڵى، خودى خۆى پێشكه‌وت وه‌ك سه‌ركرده‌يه‌كى ئایينى و سياسى بۆ چاكسازى له سيسته‌مى سياسى، كه سيستانى دايهێنا، به‌ڵام له چاكسازيكردن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌مه‌ش به ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره ئەژمار ده‌كرێت، بۆ بزووتنه‌وه‌ى سه‌دريیه‌كان، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ى ره‌چاوكراوه له ململانێى مێژوويى نێوان موقته‌داو باوكى له لايك و سيستانى له‌لايه‌كى تر، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنى ئه‌وه‌ى، كه به درێژايى ساڵانى رابردوو سه‌در نه‌چۆته ناوخەتى مه‌رجعيه‌تى سيستانى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چووه هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ويش به ورياييه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى سيستانى نێوه‌ندگيرى كرد، بۆ كۆتايىهێنان له هێرشكردنه سه‌ر شوێنكه‌وته‌كانى له ساڵى 2004 له نه‌جه‌ف(11) سه‌در شوێنكه‌وتنى خۆى بۆ مه‌رجه‌عێكى ئايينى دياريكراو رانه‌گه‌ياندووه، دواى ئه‌وه‌ى ده‌رچوو له شوێنكه‌وتنى كازم حائيرى و ناكۆى له‌گه‌ڵ كه‌مال حه‌يده‌رى، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ببێت به مه‌رجه‌ع بۆ سه‌دريیه‌كان، ئه‌وه‌ى دياره موقته‌دا رێگا خۆش ده‌كات، بۆ گه‌يشتن به پشكێك له رێبه‌رايه‌تى ئايینى له نه‌جه‌ف دواى سيستانى، كه تا ئێستا ده‌ستى به سه‌ركردايه‌تيه‌كى نيمچه ڕه‌هارگرتووه له ناوشيعه‌كانى عێراق.
له سه‌ر ئاستى ململانێنى سياسى، سه‌در سه‌رچاوه‌ى هێزێكى دياريكراوى هه‌يه، كه نه‌ياره‌كانى نيانه، ماليكى و حه‌كيم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئێران سه‌ركه‌وتووبوو له بچوكردنه‌وه‌ى سه‌در له رێگايى ئينشيقاقه‌كانى ناو ره‌وتى سه‌در، له‌ميانه‌ى هێزه سه‌ربازيه‌كه‌ى به‌تايبه‌ت، سه‌در تا ئێستا هێزى تاكه كه‌سه هێزى ململانێى له‌ده‌سته، تواناى دروستكردنى سوپرايزى هه‌يه، هێزى چه‌سپاندنى مه‌رجى هه‌يه له‌سه‌ر هاوبه‌شه سياسيه‌كانى، هێزى جوڵاندنى شارى هه‌يه، ده‌توانێت پشێوى دروست بكات، كه خه‌ڵكانى تر ئه‌و توانايه‌ى نیيه، ئه‌مه هه‌لى باشى بۆ ره‌خساندووه له دانوستانى سياسى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر ماليكى پشت به پێوه‌ندى به‌هێزى به ئێران ببه‌ستێت و يارمه‌تى به‌ده‌ست بێنێ، بۆ كه‌تيبه‌كانى حه‌شدى شيعى. عه‌مار حه‌كيم هەستێت به ڕۆڵى نێوه‌ندگيرى له نێوان كوتله سياسيه‌كان له عێراق، ئه‌وا سه‌در توانايى هه‌يه، دۆخه‌كه به‌سه‌ر هه‌موويان قڵپ بكاته‌وه، بۆيه ئه‌وان ده‌ترسن به‌هێز رووبه‌ڕووى ببنه‌وه و له گۆڕه‌پانى سياسى دوورى بخه‌وه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێز به‌كار ده‌هێنێ، وه‌ك داگيردنى په‌رله‌مان ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر هه‌ندێك په‌رله‌مانتار له كوتله سياسيه جۆراوجۆره‌كان.
ئاسۆى سه‌دڕ
سه‌در بزووتنه‌وه‌ى ناڕه‌يايه‌كان و داواكاريى چاكسازى قۆستۆته‌وه له‌پێناو به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى، جگه له‌وه‌ى تموحى به‌هێزى هه‌يه، كه پۆستى سه‌ركردايه‌تى سياسى و ئايينى وه‌ربگرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌رپرسيارێتى شكست و خراپه‌كاريه‌كان هه‌ڵبگرێت.
لێره جياوازيه‌ك هه‌يه له هه‌ڵسوكه‌وتى سه‌در له‌و رووه‌وه‌ى، كه به‌شدارى له ده‌سه‌ڵاتى سياسى كردووه له سه‌ره‌تايى دامه‌زرانديه‌وه تا ئێستا، له هه‌مان كات خۆپيشاندان دژى ده‌كات، سه‌در له‌يه‌ك كات رۆلى حكومه‌ت و ئۆپۆزسيۆن ده‌بێنێ (12), ئه‌گه‌ر سه‌در دژى تائيفيه، داواى نه‌هێشتنى ده‌كات، ئه‌وا له هه‌مان كات خۆى به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌رده‌واميه‌تى، ئه‌گه‌ر داواى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و چاكسازى سياسى ده‌كات، ئه‌وا كوتله‌كه‌ى يارمه‌تيده‌ره، ئه‌گه‌ر داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌شدى شيعى ده‌كات، ئه‌وا خۆى گه‌وره‌ترين كه‌تيبه‌ى هه‌يه. هيچ شتێك نيیه، کە سه‌در دژى بێت و خۆى به‌شدارى تێدا نه‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى داواكاريه‌كى جێگر و روونى نيیه بۆ چاكسازى. سه‌در، كه ده‌ستى به‌سه‌ركردايه‌تى خۆپيشاندانه‌كان كرد، به بابه‌تى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بوو، پاشان گۆڕا بۆ دواكارى چاكسازى له دادگا، پاشان داواكردنى نه‌هێشتنى پشك، ئێستا گۆڕاوه بۆ بابه‌تى چاكسازى له كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هيچ له‌و پڕۆژانه‌ى پێشووى به‌رهه‌مى نه‌بوو، به‌بێ بوونى روانگه‌يه‌كى روون و گشتى و پڕۆژه‌يه‌كى گشتگير بۆ چاكسازى.
ئه‌م ستراتيژه‌يه له داهاتوو هه‌ڵوێستى سه‌در به‌هێز ده‌كات، چونكه له هه‌ڵسوكه‌وتى سياسى نه‌رمى نواندنى پێ به‌خشيوه، له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووى ده‌كاته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌ياره‌كانى به‌هۆى پاڵپشتى راسته‌وخۆى ده‌ره‌كى، هه‌روه‌ك هه‌ندێك كه‌تيبه‌ى شيعه‌ى ژێر دەستی حه‌شدى شيعى، يان به‌ده‌ستهێنانى بنكه‌يه‌كى نه‌ته‌وه‌يى، يان تائيفى، هه‌روه‌ك تايبه‌ته به كورده‌كان، سه‌در ده‌توانێت هاوكارى نوێ بۆ خۆى دابين بكات، له نه‌ياره‌كانى حكومه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ى شيعه و شوێنكه‌وتوانى ره‌وتى سه‌در.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* مامۆستاى زانكۆى سيدنى و سه‌رنووسه‌رى(نبض العراق) له پێگه‌ى مۆنيتور
سه‌رچاوه‌كان:
1) طاهر الحمود، علي، الدولة والأمة في مخيال الإنتليجنسيا الشيعية في العراق، مؤسسة فريدريش أيبرت، عمَّان، 2017، ص ص. 9-27.
2 حول رؤية السيستاني للدولة المدنية، راجع:
الخفاف، حامد، النصوص الصادرة عن سماحة السيد السيستاني في المسألة العراقية، دار المؤرخ العربي، بيروت، 2010، ص ص. 60، 73، 96-100، 125.
3 ــ بۆ زياتر زيانيارى له‌باره‌ى فكر و گه‌شه‌كردنى فكرى سياسى محه‌مه‌د باقرسه‌در بڕوانه: الملاط، شبلي، تجديد الفقه الإسلامي.. محمد باقر الصدر بين النجف وشيعة العالم، ترجمة غسان غصن، دار النهار للنشر، بيروت، 1998.
4ــ نووسه‌ر قسه‌ى له‌سه‌ر بابه‌تى رۆڵى محه‌مه‌د باقرسه‌دركردووه ده‌ستوورى ئێرانى له به‌شى چواره‌مى كتێى: معموري، علي، نظريه سياسي شهيد صدر، اشراق، ق‌م، 1379.
5 ــ الصدر، محمد باقر، “لمحة فقهية تمهيدية عن مشروع د‌ستور الجمهورية الإسلامية في إيران”، في محمد باقر الصدر، الإسلام يقود الحياة، وزارة الإرشاد الاسلامي، طهران، 1403 هجري، ص ص. 3–16.
6ــ المعموري، علي، “رجال دين إيران في العراق ومشاريعهم”، المونيتور، (10 أغسطس/آب 2013):
http://www.al-monitor.com/pulse/ar/originals/2013/08/iran-iraq-clerics consensus.html
7ــ الحائري، كاظم، دليل المجاهد، مكتب الحائري، ق‌م، 1414 هجري، ص. 12، 13، 20.
8ــ المعموري، علي، “الخلافات السياسية الشيعية توسِّع الهوة بين النجف وقم”، المونيتور، (26 فبراير/شباط 2017).
9) Bremer, By L. Paul, My Year in Iraq: The Struggle to Build a Future of Hope, (Simon and Schuster, New York, 2006), p. 121-122, 129-131, 134-136, 284, 326, 328-331, 336-339, 352-353.
10ــ المرجعية العليا تقرِّر عدم عرض رأيها السياسي أسبوعيًّا في خطبة الجمعة وتؤكد: عرضه عند الضرورة،
(5 فبراير/شباط 2016).
http://www.sistani.org/arabic/in-news/25243
11ــ بۆ زياتر زانيارى بروانه: الخفاف، حامد، الرحلة العلاجية لسماحة السيد السيستاني وأزمة النجف، دار المؤرخ العربي، بيروت، 2012، ص 139-171.
12ــ بۆزياتر زانيارى له‌سه‌ر پشكى موقته‌دا سه‌در له پێكهێنانى حكومه‌تى ئێستا‌و رۆڵى له‌حكومه‌ته‌كانى پێشوو بڕوانه: ماذا يريد مقتدى الصدر؟”، المونيتور، (4 مايو/أيار 2016).http://www.al-monitor.com/pulse/ar/originals/2016/05/iraq-shiite-leader-muqtada-al-sadr-protests-demands-reform.html