سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: پێویستە بە یەكجاری ماڵئاوایی لەعێراق بكەین

0

نوچەنێت
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پەرلەمانی عێراق پێی گوتین خواتان لە گەڵ و جێهێشتنی هۆڵی پەرلەمان پاساویكی زۆر لاوازە بەرامبەر بەو بڕیارەی پە رلەمان و پێویستە ریفراندۆم و سەربەخۆیی بەكرداری بچێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نوسیوویەتی “پەرلەمانی عێراق دەنگی دژی هەڵكردنی ئاڵای كوردستاندا لەكەركوك ئەمە بۆخۆی پەیامێكی گەورەیەو وەڵامێكی ناڕاستەوخۆیە بۆسەركردایەتی كورد لەكاتێكدا ئێمە باس لەڕیفراندۆم و سەربەخۆیی دەكەین”. 

تاڵەبانی سەبارەت بە جێهشتنی پەرلەمان لەلایەن فراكسیۆنە كوردییەكان گوتی “تەنها بە جێهێشتنی هۆڵی پەرلەمان، پاساوێكی زۆر لاوازە بەرامبەر بەو بڕیارەی پە رلەمانی عێراق، بۆیە پێویستە ریفراندۆم و سەربەخۆیی بەكرداری بچێتە بواری جێبەجێكردن و هەرچی زووە، سەركردایەتی كورد بۆ نوێنەرانی كورد لەبەغدا، لەگەورەترین پۆستەوە بۆ بچوكترینیان بڕیار بدەن. ئێمە چیمان ماوە لەگەڵ حكومەتی ناوەند، كە بەرژەوەندی ئەم هەرێمەی تێدا بێت”.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەگەر كەمێك راستگۆییمان تێدایە لەگەڵ ئەو میللەتە داماوە، با ناكۆكیەكان وەلانێین و پەرلەمان كارابكەینەوە و یاسایەك بۆ ریفراندۆم پەسەند بكەین و بۆ یەكجاری ماڵئاوایی لەعێراق بكەین، هەریمی كوردستان دوای بڕیاردانیش دۆخی لە وەخراپتر نابێت، كە ئێستا ھەیە، ئیتر ترسمان لە چیە، یان ئەوەتا ھەموومان سەربەخۆیی تەنها بۆ دروشم و فشار بە كار دەھینین و خۆڵ دەكەینە چاوی میللەتەكەمان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com