نوچەنێت-رووداو
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لیژنەیەكی تایبەت لەنێوان لایەنە سیاسییەكان لەبارەی گشتپرسی پێکدێت و دەشڵێت ” پارتی لەگەڵ یەكێتی سەردانی گۆڕان دەكەن”.
مەحموود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی و هاوکات گوتەبێژی ئەو حزبە رایگەیاند، لیژنەیەكی تایبەت لەنێوان لایەنە سیاسییەكان لەبارەی گشتپرسی پێکدێت و دەشڵێت شاندی هاوبەشی پارتی و یەكێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەن.
گوتەبێژەکەی بارتی دەڵێت: لەم كۆبوونەوەیە بەدرێژی باسی كێشە سیاسییەكان نەكراوە، بەڵام جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، كە نابێ ناكۆكی لایەنەكان كەلێنێك دروستبكات، خەڵكی دیكە دەستی تێوەربدات، پێشنیازی كۆبوونەوەی دوو قۆڵیش باسی لێوە نەكراوە.
مەحموود محەمەد ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو شاندە هاوبەشەی دروستیشمان كردووە، ئیستیسنای بۆ هیچ لایەنێك تێدا نییە و سەردانی گۆڕانیش دەكەین، پێشتریش لەگەڵ یەكێتی و یەكگرتوو بە لیژنەیەكی سێ قۆڵی سەردانی گۆڕانمان كرد، جاری پێشوو وەكو شاندی پارتی سەردانی گۆڕانمان كرد.