تایبه‌ت: نوچه‌نێت
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لێدوانی سه‌ركرده عێراقیه‌كان دژی كه‌ركوك بۆ زیادكردنی ده‌نگه‌كانیانه و ده‌شڵێت “هیوادارین ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌ن و ئێمه‌ش كه‌ركوك به ته‌واوی بگێڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێم”.
رۆژی یەکشەممە 2-4-2017، باقر جەبر زوبەیدی، سەرکردە لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، پشتێوانی خۆی بۆ بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق دەربڕی لەبارەی رەتکردنەوەی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک و مامەڵەنەکردنی کورد بە نەوتی کەرکووکەوە.
باقر زوبەیدی كە چەند جارێك پۆستی وەزاری لە حكومەتی عێراق وەرگرتووە، داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکات، بڕیاری یەکلاییکەرەوە لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان بدات و، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی بڕیارەکەی پەرلەمان و پابەندنەبوونی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک پێوەی، ئەوا وەکو هەنگاوی یەکەم پشکی کەرکوک لە بودجەی فیدراڵی رابگرن.
ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بەسەرۆکایەتی عەمار حەکیم، بە دۆستی کورد ناسراون و لە هەموو لایەنە شیعەکانی دیكە زیاتر لە کوردن نزیکن.
لە بەرانبەردا محمد عوسمان په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق كه هاوكات خه‌ڵكی كه‌ركوكه تایبەت بە نوچەنێت رایگه‌یاند: له ده‌ستور و یاسای عێراقیدا، هیچ ده‌قێك نییه ئاماژه به‌وه بكات بودجه‌ی شارێك ببڕیدرێت و بودجه‌ی شارێكی تر بدرێت، بۆیه لێدوانێكی زۆر نا به‌رپرسانه و نایاساییه، ئه‌م لێدوانانه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگە، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر جورئه‌تیان هه‌یه با ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌ن و بودجه‌ی كه‌ركوك ببڕن.
به بڕوای ئه‌و په‌رله‌مانتاره، به بڕینی بودجه‌ی ئەو پارێزگایە، راسته‌وخۆ كه‌ركوك ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر هه‌رێم و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان به عێراقه‌وه نامێنێ، بۆیه هیوادارین ئه‌و هه‌ڵه‌یه بكه‌ن و ئێمه‌ش كه‌ركوك بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی كوردی ڕابگه‌یه‌نێن.
محمد عوسمان پێیوایه، کە به‌شێكی زۆر له لایه‌نه شیعه‌كان گه‌شتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئیتر ناتوانن له كه‌ركوك وه‌ك جاران حوكم بكه‌ن، چونكه ئیستا ئاسایش، پۆلیس، پێشمه‌رگه، نه‌وت و ده‌سه‌ڵات لای كورده و به‌غدا ته‌نها ئاسمانی كه‌ركوكیان به ده‌سته‌وه ماوه ده‌شڵێت “له داهاتوودا ئاسمانی كه‌ركوكیشیان به ده‌سته‌وه نامێنێ”.