نوچە.نێت
بەپێی هەواڵی راگەیاندنەکانی سوید ,دوای ٣ مانگ لە دابەشکردنی خەڵاتی نوبڵ بوب دیلان خەڵاتی نوبل پەسەند دەکات.
بە وتەی هەمان سەرچاوە، دیلان، میدالیای تایبەت بە خەڵاتی نوبل، لەبۆنەیەکی تایبەتدا لەستوكهولم، پایتەختی سوید بەدەست دەهێنێ.
لەلایەکی تر ، بەرپرسانی زانستی”ئەکادیمی” سویدی، پێشتر،رایانگەیاند بوو کە لەکاتی بۆنەی دابەشکردنی خەڵاتەکانی نوبل، دیلان وتاری تایبەت بە بۆنەکەی نەبوە لەکاتێکدا کە مەرجی وەرگرتنی خەڵاتەکە کە 8 مەلایین کرۆنە بەو شێوە بوە کە دەکاتە 900 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
ئەو سەرچاوە بیانیە تەئکیدی کردەوە کە بۆ دواین جار دوای چەند مانگێک دیلان خەڵاتی نوبڵ لە ئەدەب، شعر ،میوزیک، 8 مەلایین کرۆن پەسەند دەکات و لە ئێوارە خوانێکدا بە ئاهەنگ و میوزیک رۆژی شەمە لە ستوكهولم، خەڵاتەکە وەردەگرێت.
شایەنی باسە، بوب دیلان، یەکەم هونەرمەندە، وەک نوسەر و شاعر میوزیک ئەم خەڵاتە وەربگرێت لە ئەدەبدا.
