نوچەنێت
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2-4-2017، سێ پێشمه‌رگه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له ناوچه‌ی زه‌رگه‌ی خورماتوو، بریندار بوون.
له‌وباره‌یه‌وه میقداد مه‌جید به‌رپرسی راگه‌یاندنی لیوای 5ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی رایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لیوای 5 دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لیوای 5ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گوتی “له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، سێ پێشمه‌رگه برینداربوون”.