نوچەنێت
نەجمەدین کەریم وەڵامی بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقی دایەوە و رایگەیاند “لە رووی دەستوورەوە حەق بە ئێمەیە و ئاڵای کوردستان لە کەرکوک داناگیرێت”.
رۆژی شه‌ممه 1/4/2017 په‌رله‌مانی عێراق به زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاری داگرتنی ئاڵای كوردستانی له كه‌ركوك ده‌ركرد و بریاری دا ته‌نها ئاڵای عێراق له‌سه‌ر بینا و باڵه‌خانه حكومییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك هه‌ڵبكرێت، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بایكوتی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد و هۆلی دانیشتنه‌كه‌یان بە جێهێشت و بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیان به ناده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌مدا.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکوک گوتی “لە رووی دەستوورەوە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگا یاساییە، بۆیە ئەگەر لە دادگایەکی داپەروەرانە پرسەکە یاکلایی بکرێتەوە، ئەوا حەق بە ئێمە دەدرێت”.
نەجمەدین کەریم جەختیکردەوە، ئاڵای کوردستان لە کەرکوک داناگیرێت و فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لە بەغدا لە رووی یاساییەوە کار لەسەر ئەو پرسە دەکەن.