توچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی شه‌ممه گوتی، هه‌رێم هه‌ڵوێستی ته‌ماشاكه‌ری نابێت له به‌رامبه‌ر داهاتووی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له‌دوای ده‌ركردنی داعش له موسڵ.
ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌وفل كه‌عوبی، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و به‌شار كیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و نوێنه‌ری تایفه و ئایینه‌كانی پارێزگاكه بوو.
بارزانی گوتیشی، وه‌ستان له‌گه‌ڵ ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی دانیشتوانی پارێزگاكه و پشتیوانی كردنی ئاواره‌كان، به‌رپرسیارێتی مرۆیی و نیشتیمانیمانه. هەروەها ئه‌و هاریكاریانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت له ئاستی پێویستدا نین.
بارزانی تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی، كه بوونه هۆی ده‌ركه‌وتنی داعش له پارێزگاكه و ئاماژه‌شی به‌و زیانه مرۆیی و ماددیانه كرد، كه به‌هۆی هاتنه داعش بۆ نه‌ینه‌وا به‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه.
بارزانی دڵنیای كردنه‌وه، كه ئه‌و هێرش و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریاندا هات، جارێكی دیكه دووباره نابێته‌وه، هه‌رها ناشبێته‌وه به هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان.