ئاسایشی شارەزوور هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی ناونووسی بۆ حەشدی شەعبی دەکەن

0

نوچەنێت
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە سنووری شارەزوور ئاسایش 4 کەس لەو كەسانەی ناوی خەڵك بۆ حەشدی شەعبی دەنووسن ئاگادار كردووەتەوە”.

لەماوەی رابردوودا لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت شارەزوور چەندین كەس دەستیان كرد بە ناونووسینی خەڵك بۆ حەشدی شەعبی. کە ئەمە نیگەرانی زۆری خەڵک و بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتووەتەوە.

ئەحمەد قەدەفەری جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەكێتی، بە (رووداو)ی راگەیاند “دوای ئەوەی ناونوسین بۆ حەشدی شەعبی لەناوچەكەماندا زیادی كردبوو، ئاسایشی شارەزوور بانگی ئەو كەسانەی كردووە، كە ناوی خەڵكیان نووسیوە ‌و ئاگاداری كردوونەتەوە، كە واز لەو كارەبێنن”. ‌ قەدەفەری گوتی “ئەوەندەی ئاگاداربم 4 كەس لەوانەی ناویان دەنووسی، ئاسایش بانگهێشتی كردن، لەو كاتەشەوە دیاردەكە كەم بووەتەوە”.

جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەكێتی، ئاماژەی بەوە داوە، کە بەشێك لەوانەی ناوی خەڵكیان نووسیوە بۆ شاردنەوەی ئەو كارەیان باسیان لەوە كردووە، كە بۆ سوپای عێراقی ناوی خەڵكیان نووسیوە و ئەوەش نابێت، راستە بەپێی یاسا دەبێت 17% سوپای عێراقی كورد بێت، بەڵام ناونووسین بۆ سوپای عێراق دەبێت لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە ‌و هێزەكانی 70‌ و 80 وە بێت، نەك ئەو جۆرە كەسانە”.

قەدەفەری ئاشكراشی دەكات “یەكێك لەوانەی ناوی خەڵكی بۆ حەشدی شەعبی دەنووسی، مفەوەزی پۆلیس بوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com