نوچەنێت
بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی كۆدەبنەوە.
عەدنان موفتی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە (رووداو)ی راگەیاند، “رۆژی یەكشەممە 2-4-2017، كۆبوونەوەكە لە پیرمام دەكرێت و لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، كە رۆژی شەممە 1-4-2017 بەڕێوەچوو، بڕیاردراوە هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەگەڵ بارزانی كۆببنەوە، بۆ ئەو بابەتەش كۆسرەت رەسوڵ راسپێردراوە. گوتیشی “وادیارە بڕیاردراوە سبەی یەكشەممە كۆبوونەوەكە بكرێت”.
موفتی لەبارەی تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە گوتی “گفتوگۆی زیاتر لەبارەی ریفراندۆم و پرسی سەربەخۆیی كوردستان دەكرێت، لەگەڵ رووداوەكانی پەیوەندیدار بەو دۆخەی لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا هەن”.