نوچە.نێت
مونا لیزای موصڵ، ئەوە نازناوەیە کەبەمناڵێکی ئاوارەی شاری موصڵ دەبەخشرێت، لەکاتێک کە بەهۆی شەری رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعشەوە لەژێر بۆردومانی تۆپ و تەیارەدا ئاوارە بون، وێنەکەی لە ناوەراستی مانگی پێشو لەلایەن کەناڵی رویتەرز گیراوە ،کاریگەری وێنەکە لە زۆربەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا رۆڵێکی بەرچاوی هەبوە، هەربۆیە ئەو نازناوە بە کچێکی ئاوارەی شاری موصڵ دەبەخشرێت.
