نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان له په‌یامێكدا بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی تازەی ئاشوورییەکانەوە، وێڕاى پیرۆزباییكردن له گه‌لى كلدان، سریان، ئاشوورى له كوردستان و جیهان، دووپاتی ده‌كاته‌وه “كه پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى له كوردستان پارێزراو ده‌بێت”.
رۆژی 1ی نیسان، یەکەم رۆژی ساڵی نوێی ئاشوورییە، بۆ سەری ساڵیش ئاشوورییەکان چەند دابوونەریتێکی تایبەتیان هەیە و بۆ ماوەی 11 رۆژ ئاهەنگ دەگێڕن و سبەینێش سەری ساڵی 6767ی ئاشوورییەکانە.
رۆژی هەینی 31-3-2017 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی تازەی ئاشوورییەکانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند “دڵنیایى ده‌ده‌ینه خوشك و برایانى كلدان، سریان، ئاشوورى و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كوردستان، تا كۆتایى به‌رگرى له‌و كه‌لتووره ده‌كه‌ین و كوردستان بۆ هه‌میشه به ماڵ و نیشتمانى ئارامى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه”.
حکومەتی هەرێم راشیگەیاند “لە نزیکەوە هەست بە ئازارەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان دەکەن کە لەئەنجامی شەڕدا ئاوارەبوون، حکومەت هیوادارە کە پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکان بگەڕێنەوە ناوەچەکانی خۆیان کە ئێستا کۆنترۆڵکراونەتەوە”.
ده‌قى په‌یامه‌كه:
ساڵى تازه‌ى بابلى ـ ئاشوورى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ، له ته‌واوى گه‌لى كلدان، سریان، ئاشوورى له كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى جه‌ژنێكى ئارام و كامه‌رانیان بۆ ده‌خوازین.
له كاتێكدا ژماره‌یه‌كى زۆرى خوشك و برایانى مه‌سیحیمان له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى ئایینییه‌كانى دیكه، له ئه‌نجامى شه‌ڕى تیرۆردا، زێد و ماڵ و حاڵى خۆیان جێهشێتووه و ئێستا له هه‌رێمى كوردستان له میوانداریى خوشك و برایانى خۆیاندان، له نزیكه‌وه هه‌ست به ئێش و ئازاریان ده‌كه‌ین و پشتیوان و هاوسۆزیانین. هیوادارین جه‌ژنه‌كانى داهاتوو به سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتووانه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه و شوێنه ئازاد و ئاوه‌دانه‌كانى خۆیان و هه‌موومان له سایه‌ى سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى و به‌ده‌ستهێنانى ته‌واوى مافه‌كانماندا، یاد و بۆنه و جه‌ژنه‌كانى داهاتوو بكه‌ینه‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه‌لتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى كه پێكهێنه‌رێكى سه‌ره‌كیى بنیادى كه‌لتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیى گه‌لى كوردستانه و شانازى پێوه ده‌كه‌ین، هه‌میشه پارێزراو ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵى بێئاكامى تیرۆر ناتوانێت ئه‌و كه‌لتووره له‌ق بكات. دڵنیایى ده‌ده‌ینه خوشك و برایانى كلدان، سریان، ئاشوورى و هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یى و ئایینییه‌كانى كوردستان، تا كۆتایى به‌رگرى له‌و كه‌لتووره ده‌كه‌ین و كوردستان بۆ هه‌میشه به ماڵ و نیشتمانى ئارامى هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
دووباره ساڵى تازه‌ى بابلى ـ ئاشوورى و جه‌ژنه‌كانى ئه‌كیتۆ له ته‌واوى گه‌لى كلدان، سریان، ئاشوورى پیرۆز ده‌كه‌ین، هیواى ساڵێكى تازه‌ى پڕ له سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى و جه‌ژنێكى خۆش و ئارامیان بۆ ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
31/3/2017