گەنەڵ ئێنێرجی دەبێتە یاریکەرێکی سەرەکی لە بازاڕی گازی سرووشتی هەرێم

0

نوچەنێت
کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی رایگەیاندووە، بەنیازە ببێتە یاریکەرێکی سەرەکی لە بازاڕی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی بۆ تورکیا و دەڵێن “سەرقاڵی گفتوگۆن لەگەڵ کۆمپانیای وزەی تورکیا”.

پێشتر مۆراد ئۆزگول، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە رایگەیاندووە، پەرەپێدانی کێڵگەکانی گازی سرووشتی بنەباوێ و میران دەتوانێت سیمای کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی بەتەواوەتی بگۆڕێت بۆ یاریکەرێکی سەرەکی گازی سرووشتی لە هەرێمی کوردستان.

گەنەل ئێنێرجی رایگەیاند، لەگەڵ کۆمپانیای وزەی تورکیا ناسراو بە TEC لە دانوستاندندایە بۆ ئەوەی ببێتە هاوبەشی کۆمپانیاکە لە پەرەپێدانی کێڵگەکانی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی دوایین راپۆرتی دارایی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی، کۆمپانیاکە لە سێ ساڵی رابردوودا لە رەوشێکی خراپدابووە.
دابەزینی نرخی نەوت بەمانای داهاتی کەمە بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان و ئەوەش هۆکاربووە بۆ کەمبوونەوەی داهاتی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی، بەتایبەتی دوای ئەوەی بۆ دووەم جار قەبارەی یەدەکی نەوتی سەرەکیترین کێڵگەی لە هەرێمی کوردستان واتا کێڵگەی تەقتەق دابەزاند.

ئەندرو بێن باو، گوتەبێژی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی لەو بارەیەوە دەڵێ “سەرقاڵی گفتوگۆن لەگەڵ کۆمپانیای وزەی تورکیا”.

گوتەبێژی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی هەروەها رایگەیاند: “لەبەر باشبوونەوەی بازاڕی گازی سرووشتی و لەبەر ئەوەی پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و تورکیا رێککەوتنیان هەیە بۆ هەناردەکردنی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا، لە 2017 دا ستراتیژی نوێی کۆمپانیاکەیان، دۆزینەوەی هاوبەشێکە بۆ پارەدارکردنی پرۆژەکانی گازی سرووشتی و دانانی بۆری هەناردەکردنی گاز لە هەرێمی کوردستان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com