سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە هەولێر

0

نوچەنێت
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.

ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای سەردانەکەی بۆ ئوردن، گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا شەڕی داعش و پرسی ئاوارەکانی تاوتووێکرد. رۆژی 28-3-2017 ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سەردانی ئوردنی کرد، جگە لە بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی، ئاوارە سوورییەکانی لە کەمپەکانی ئوردن بەسەرکردەوە.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 30-3-2017، ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای گەیشتنی ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە گەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com