تایبه‌ت: نوچه‌نێت
قایمقامی قه‌زایی سه‌یدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕانكاری له پۆستی قائمقامی سه‌یدسادق دووره له راستییه‌وه و ده‌شڵێت “پابه‌ندی بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی یه‌كێتیم”.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌زگا میدیاییه‌كان بلاویانكرده‌وه، كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له چوارچیوه‌ی گۆڕانكارییه حزبیه‌كانی خۆیدا بڕیاری گۆڕانكاری داوه له پۆستی قایمقامی سه‌یدسادق و ئه‌كره‌م شه‌ریف، بۆ پۆسته‌كه دیاری كراوه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی به‌شێك له یه‌كێتی لێكه‌وته‌وه و عه‌تا سه‌راوی كه‌سی نزیك له باڵی زۆرینه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاندوو، رێگه به گۆڕانكاری له پۆستی قایمقامی سه‌یدسادق ناده‌م، چونكه بۆ لێدانه له بنه‌ماڵه‌ی ئێمه، به‌و پێیه‌ی قایمقام ئامۆزای منه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، دیاری ره‌فیق، قایمقامی سه‌یدسادق، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی گۆڕانكاری له پۆسته‌كه‌ی رایگه‌یاند: گۆڕانكاری له پۆستی قایمقام دووره له راستییه‌وه و ته‌نها ده‌نگۆیه، چونكه تا ئیستا هیچ نه‌سراو و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كم بۆ نه‌هاتووه.
دیاری ره‌فیق ئاماژه به‌وه ده‌كات، کە پابه‌ندی بڕیاری ده‌سته‌جه‌معی یه‌كێتی، حكومه‌تی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تم.
به بڕوای دیاری ره‌فیق، ئه‌گه‌ر بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ش درابێت، بڕیاری هه‌موو یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو بڕیاری چه‌ند كه‌سێكی ناو یه‌كێتییه.
سه‌باره‌ت به لێدوانی ئه‌كره‌م شه‌ریف، بۆ یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه‌كان، كه رایگه‌یاندبوو “به بڕیاری فه‌رمی یه‌كێتی و به نوسراو، داوام لێكراوه ببمه قایمقامی سه‌یدسادق، دیاری ره‌فیق ده‌ڵێت، ئاگاداری هیچ نوسراویك نیم، ئه‌گه‌ر نوسراوێكیش بكرێت ده‌بێ بچێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و له‌وێ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، كه تائیستا ئه‌مه نه‌كراوه.