نوچەنێت
بەڕێوەبەری دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆ پشتگیرییکردن و پیرۆزباییکردن لە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە سەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، بۆ دەستخۆشی لە ئەنجومەن و پارێزگا هاتووین بۆ ئەو بڕیارە بوێرانەیە. هەروەها رێبوار تاڵەبانی دەڵێت “سوپاسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە دوێنێ لەوبارەیەوە بەیاننامەیان دەرکرد”.
نەسرەدین سندی، بەڕێوەبەری دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “ئێمە ئەمڕۆ بۆ پشتیوانی و دەستخۆشی لە ئەنجومەن و پارێزگا هاتووین بۆ ئەو بڕیارە بوێرانەی لە 27ی ئەم مانگە درا، بە بەرزکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک، وەکو مافێکی خەڵکی کەرکوک”.
نەسرەدین سندی گوتی “بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک، بڕیارێکی یاساییە. دەبوو زووتر ئەو هەنگاوە بنرایە، بەڵام ئێستاش جێگەی دڵخۆشی و دەستخۆشییە، ئینشەئەڵڵا هەنگاوی باشتر دەنرێت بۆ ئەوەی کەرکوک بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان”.
رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە وەکالەت سوپاسی هاتنی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی بۆ کەرکوک کرد و هیوای خواست “سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بکەن”.
رێبوار تاڵەبانی دەڵێت “سوپاسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە دوێنێ لەوبارەیەوە بەیاننامەیان دەرکرد، سوپاسی سەرجەم سەرکردە سیاسی و مەکتەبی سیاسی حزبە کوردستانییەکان دەکەین، کە بەهەمان شێوە پشتگیری دەستخۆشیان لەو بڕیارەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کردووە”.