نادیە مۆراد یاداشتەکانی لە کتێبێکدا بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت – رووداو
نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان، یاداشتەکانی خۆی لەبارەی داعشەوە لە کتێبێکدا بە ناوی “دوایین کچ” بڵاو دەکاتەوە.

لەکاتی هێرشی داعش بۆ شنگال لە مانگی ئابی 2014، نادیە موراد لەلایەن داعشەوە دەستگیرکرا، کڕین و فرۆشتنی پێوەکراوە، دواتر لەدەستی داعش رزگاری بوو. ئەو  کە ژمارەیەک زۆر لە ئەندامانی خێزانەکەی و دۆست و هاوڕێیانی لە دەستداوە، خوازیارە چیرۆکەکەی بۆ دۆسیەی کوردانی ئێزدی کاریگەری بکاتە سەر سەرکردەکانی جیهان.

نادیە موراد، لە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیدا ئامادەبووە. باسی چیرۆکەکانیی خۆی و مامەڵەکانی داعشی کردووە. لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە باڵیۆزی نیازپاکی بۆ رزگاربووانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستنیشانکراوە.

نادیە موراد چالاکڤانی بواری مافەکانی مرۆڤ و یەکێک لە رزگاربووەکانی دەستی داعش، کتێبەکەی لەژێر ناوی “دوایین کچ، چیرۆکی دیلگرتن و شەڕم لە دژی داعش” بڵاودەکاتەوە.

هەروەها دەزگای “بنگوین راندام هاوس” بۆ چاپ و وەشاندن رایگەیاندووە، یاداشتەکەی نادیە موارد-یان بەدەستگەیشتووە و بڕیارە لە 31ی ئۆکتۆبەر وەک کتێب بڵاویبکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com