نوچەنێت
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته په‌كه‌كه رێز له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێت، دەشڵێت “ئه‌وانه‌ی ده‌بنه حه‌شدی شه‌عبی، جاشایه‌تی ده‌كه‌ن”.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 29-3-2017، فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، لە په‌راوێزی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانست له شارۆچكه‌ی زاخۆ، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ سه‌باره‌ت به‌ناونووسكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گوتی “ئه‌وانه‌ی خۆیان ناونووس ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵده‌ستن به‌ناونوسكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، جاشایه‌تی ده‌كه‌ن”.
میرانی هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستانیش له پارێزگای كه‌ركوك به‌قۆناغێكی گرنگ وه‌سف ده‌كات و به بابه‌تێكی ناوخۆیی ده‌زانێت. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له پارێزگاری كه‌ركوك و ئیداره‌ی ئه‌و پارێزگایه ده‌كات و ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عیراق بودجه و موچه‌ی هاوڵاتیانی كه‌ركوك ببڕێت، ئه‌وكات كه‌ركوك ده‌توانێت خۆی به‌ڕێوه‌ببات. نه‌وتی كه‌ركوك نه‌ك ته‌نها پارێزگایه‌ك، به‌ڵكو به‌شی هه‌موو عیراق ده‌كات”.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دەڵێت “پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه و لقه‌كانی”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە “په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربچێت باشتره، مانه‌وه‌ی له شوێنی خۆی بێت، كه لێیوه هاتووه باشتره، نه‌ك له شنگال بێت. پرسیار لای ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه، بۆ ده‌بێت په‌كه‌كه له شنگال بێت”.