بارزانی بڕیارێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەڵدەوەشێنێتەوە

0

نوچەنێت
لە سەر فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەبارەت بە زمانی كوردی هەڵدەوەشێتەوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هەواڵ، مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی ئاگاداركردووەتەوە، كە پێویستە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەبارەی زمانی كوردییەوە هەڵبوەشێندرێتەوە”.

رۆژی8-3-2017 بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و، بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە لە زانكۆی دهۆك بەڕێوەچوو.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لەمساڵەوە ئەژماركردنی نمرەی وانەكانی (زمانی كوردی و عەرەبی) بۆ دەرچووانی پۆلی دوانزە لەكاتی پێشكەشكردن بۆ كۆلێژە پزشكی و ئەندازیاری و زانستییەكان ئارەزومەندانە بێت. رۆژی 15-3-2017 ژمارەیەك لە مامۆستایان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی خۆپیشاندانێكیان بۆ بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامدا و داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەیان كرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com