نوچەنێت
لە دانیشتنێکدا کە بە ئامادەبوونی لێکۆڵەران و شارەزایانی ئیسرائیل و عەرەب لە شاری ئۆرشەلیمی ئیسرائیل بەڕێوەچوو، رێکارەکانی سازان و رێککەوتنی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئیسرائیل و هەروەها چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ئێران تاوتوێ کرا.
ئەم کۆبوونەوەیە لە یادی 15 ساڵەی هاتنە ئارای “پلانی ئاشتی عەرەبی” لە زانکۆی عێبری ئۆرشەلیم و بە بەشداری ژمارەیکی لە شرۆڤەکاران و شارەزایانئ ئیسرائیلی و ئۆردنی بەڕێوەچوو.
زۆربەی بەشداربووان جەختیان کردۆتەوە، کە میسر و ئۆردن دەبێ رۆڵی سەرەکی لە نێوانگیری و نزیککردنەوەی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی بگێڕن. هۆکارەکەشی ئەوەیە، کە ئەم دوو وڵاتە رێککەوتنی ئاشتییان لە گەڵ تەلئەبیب واژۆکردووە.
راپۆرتی پەیوەست بەم کۆبوونەوە، کە لە سەر پێگەی “المصدر”ی ئیسرائیلی بڵاو بۆتەوە، ئاماژە بە رێکارەکانی سازانی ئیسرائیل و جیهانی عەرەبی داوە.
وەلید سەلیم، کارناسی سەنتەری دیموکراسی و گەشەی کۆمەڵاتی رای وایە، کە سەرباری بەرژەوەندی هاوبەشیش سعودیە ناتوانێ ئەم نیوانگیریە وەلابنێ و بەشێوەی راستەوخۆ سەردانی ئیسرائیل بکات، چونکە شای سعودیە پێی وایە تا ئەو کاتەی کێشەی فەلەستین چارەسەر نەکراوە، ئیمکانی هاوکاری ناوچەیی بە شێوەی راستەوخۆ بوونی نییە.
لە روانگەی ئەم کارناسەی سەنتەری دیموکراسی و گەشەی کۆمەڵایەتیەوە، ئیسرائیل بە بەراورد لە گەڵ ئەوروپا، قازانج و بەرژەوەندی بۆ وڵاتانی عەرەبی زۆرترە.
یەکێکی دیکە لە بەشداربووانی ئەم کۆبوونەوەیە، «عبدالله صوالحه» لە سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی ئیسرائیل لە ئۆردن بوو. ناوبراو لە قسەکانیدا جەختی کردۆتەوە، کە بۆ یەکەمین جار، بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی هاتۆتە ئاراوە، لەوانە بەرەنگاربوونەوەی داعش و ئێران. هەر بۆیە پلانی ئاشتی عەرەبی دەرفەتێکی لەبارە بۆ هاوکاری و نزیکبوونەوەی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی.
عبدالله صوالحه هەروەها گوتوویەتی، وتووێژی دوو قۆڵی و چەن لایەنە، ئێران بەرو لاوازی دەبات و حەماس ناچار دەکات، هەڵبژاردنی بەڕێوەبات و ئیسرائیل بە فەرمی بناسێت. بە گوتەی ئەم کارناسەی ئیسرائیل، وتووێژەکان لە گەڵ ئیمارات، میسر، ئۆردن و سعودیە، هەروەها لیژنەی چوارلایەنە بۆ دانی رەوایی بە سەرکردایەتی فەلەستین (دامەزراوەی خۆبەڕێوبەری فەلەستین) و پشتیوانی لە گفتوگۆکانی سازان و ئاشتی دەست پێ بکاتەوە.
سلن طوبول، کارناسی سندوقی هاوکاری ناوچەیی لە باسەکەیدا، گرنگیەکی تایبەتی داوە بە رۆڵی میسر و ئۆردن لە بەرەوپێشبردنی گەڵاڵەی ئاستی عەرەبی. سلن طوبول، جەختی کردۆتەوە، کە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر بەم زووانە سەردانی ئەمریکا دەکات و ئەمەش دەرفەتێکی لەبارە بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی.
گەڵاڵەی ئاشتی عەرەبی لە سەر پێشنیاری سعودیە، بۆ سازان و رێککەوتن لە گەڵ ئیسرائیل لە ساڵی 2010 لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لە بەیروت پەسەند کرا.