سەرۆکایەتی هەرێم: هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك كارێكی یاساییە

0

نوچەنێت
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركوك راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند “كارێكی یاسایی و ئاساییە و بابەتێكی نوێ نییە، هەروەك چۆن هەڵكردنی ئاڵای عێراقیش لە كەركوك بابەتێكی یاسایی و ئاساییە”.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە “هەر لە دوای رووخانی رژێمی پێشوو لە ساڵی 2003 و بە تایبەتیش دوای هاتنی داعش، ئاڵای كوردستان لە كەركوك بوونی هەبووە و هەر ئەو ئاڵایەش كەركوكی لە هەڕەشە و پەلاماری تیرۆرستان پاراستووە”.

سەرۆکایەتی هەرێم لەراگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەدات، کە پێویست بەوە ناكات ئەم بابەتە زۆر گەورە بكرێت و ببێتە ماددەی ململانێ و لێكترازانی نێوان پێكهاتە و لایەنەكان و هیچ لایەنێكیش نابێ بۆ مەرامی سیاسی تایبەتی خۆی بەكاری بهێنێت.

 سەرۆکایەتی هەرێم دەشڵێت “هەر وەك چۆن ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە كەركوكیان پاراست، پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك قووڵتر بكرێت و بپارێزرێت”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە شاری كەركووك كارێكی یاسایی و ئاساییە و بابەتێكی نوێ نییە، هەروەكچۆن هەڵكردنی ئاڵای عێراقیش لە كەركووك بابەتێكی یاسایی و ئاساییە.

هەر لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی 2003 و بە تایبەتیش دوای هاتنی داعش ئاڵای كوردستان لە كەركووك بوونی هەبووە و هەر ئەو ئاڵایەش كەركووكی لە هەڕەشە و پەلاماری تیرۆریستان پاراستووە.

بۆیە پێویست بەوە ناكات ئەم بابەتە زۆر گەورە بكرێت و ببێتە ماددەی ململانێ و لێكترازانی نێوان پێكهاتە و لایەنەكان و هیچ لایەنێكیش نابێ بۆ مەرامی سیاسیی تایبەتی خۆی بەكاری بهێنێت.

هەروەكچۆن ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە كەركووكیان پاراست، پێویستە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان پێكهاتەكانی كەركووك قووڵتر بكرێت و بپارێزرێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
2017-3-29

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com