
بارزانی و مالكی كامیان دیكتاتۆرن؟
نوچەنێت. هه‌وراز ئه‌مین
له‌چه‌ندین بۆنه‌دا مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر نوری مالكى سه‌رۆك وه‌زیری عیراق و به‌دیكتاتۆرو تاكڕه‌وی كردن له‌ده‌سه‌ڵات و په‌یڕه‌وكردنى سیاسه‌تى په‌راوێزخستنى لایه‌نه‌كانى دیكه تۆمه‌تباری كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا لێدوانه‌كانى مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانى ئیئتلافی ده‌وڵه‌تى یاساوه به‌سه‌رۆكایه‌تى نوری مالكی كاردانه‌وه‌ى جیاوازى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
حسێن ئه‌سه‌دی كه بۆ چه‌ندین جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و مه‌سعود بارزانی ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو شوێنێكی عیراق زیاتر هه‌نگاو به‌ره‌و دیكتاتۆریبوون ده‌نێت.
ئه‌سه‌دی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌پێویستى زانى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێش ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى به دیكتاتۆر ناو ببات، به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ى له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه دیكتاتۆریه‌تێكی راسته‌قینه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌به‌شێكی دیكه‌ى قسه‌كانیدا وتیشی، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێم له‌رێگه‌ى لێدوانه‌كانیه‌وه ده‌یه‌وێت هه‌ستى كورده‌كان بجوڵێنێت به‌وه‌ى كه گوایه پشتگوێخراون و پێویسته ده‌وڵه‌تى كوردی دابمه‌زرێنن به‌تایبه‌تى لێدوانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى كه له‌كۆنگره‌ى گردبوونه‌وه‌ى عه‌ره‌بی بۆ پشتگیریكردنى دۆزی كورد رایگه‌یاندن.
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆنگره‌ى گردبوونه‌وه‌ى عه‌ره‌بی بۆ سه‌رخستنى دۆزی كورد له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدراو له‌میانه‌ى وتارێكدا له كۆنگره‌كه‌دا مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ مافێكی سرووشتى گه‌لى كورده.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا روونیشی كرده‌وه كه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌م دواییانه‌ش سه‌ردانی وڵاتانى كه‌نداوی كردووه بۆ ئه‌وه‌ى رازییان بكات پشتگیری له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆی كوردی بكه‌ن ، به‌حوكمی ئه‌وه‌ى كورد دابه‌شبوون به‌سه‌ر توركیا‌و سوریا‌و ئیران و یه‌كێتی سۆڤیه‌تداو ده‌بێت شاری هه‌ولێر سه‌رچاوه‌ى راگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى كوردی بێت.
ئه‌سه‌دی دووپاتیشی كرده‌وه ، لێدوانه‌كانى مه‌سعو بارزانى خزمه‌ت به‌و هاوڵاتیه كوردانه ناكات كه ئاره‌زووی مانه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عیراقێكی یه‌كگرتوو هه‌یه‌و هه‌روه‌ك سوودیش به‌به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانى عیراق ناگه‌یه‌نێت.
لای خۆشیه‌وه، موئه‌یه‌د ته‌یب وته‌بێژی فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌په‌رله‌مانى عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كانى په‌رله‌مانتارانى ئیئتلافه‌كه‌ى نوری مالكى سه‌رۆك وه‌زیری دایه‌وه‌و رایگه‌یاند، مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌م كه‌سایه‌تى سیاسیه له مێژووى عیراقدا كه له‌رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كورده‌وه گه‌شتبێته ده‌سه‌ڵاتێكی له‌و شێوه‌یه.
هاوكات محه‌مه‌د سه‌یهود په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی ده‌وڵه‌تى یاسا له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، كه مه‌سعود بارزانى كه‌سێكی دیكتاتۆره‌و سیاسه‌سه‌تى سه‌ركوتكردنى به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌ى گرتووه‌ته به‌رو ماوه‌ى 22 ساڵیشه ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته‌وه‌یه.
وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه حكومه‌تى ناوه‌ندی به‌رێوه ده‌به‌ن كه‌سایه‌تى نیشتمانین و له‌رێگه‌ى سندوقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم و نوێنه‌رایه‌تى ئیراده‌ى گه‌لانی عیراق ده‌كه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا وته‌بێژه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى كوردستانى ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تیه سیاسیه‌كان له‌رێگه‌ى رێكه‌وتنه سیاسیه‌كانه‌وه سه‌رۆكایه‌تیان گرتووه‌ته ده‌ست و هیچ كام له‌و سه‌ركردانه‌ى عیراق وه‌كو بارزانى به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه نه‌هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم.
موئه‌یه‌د ته‌یب دووپاتیشی كرده‌وه كه، سه‌رۆكی هه‌رێم ماوه‌ى 22 ساڵ حوكم ناكات وه‌كو هه‌ندێك باسی لێوه ده‌كه‌ن، و جه‌ختیشی كرده‌وه كه مه‌سعود بارزانى ته‌نها بۆ دوو خولی هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و وتیشی، بارزانى خه‌باتى كردووه له پێناو دیمو‌كراتى له‌عیراق و مافه‌كانى گه‌لى كورد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌بدولسه‌لام مالكی په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی ده‌وڵه‌تى یاسا له‌به‌رامبه‌ر قسه‌كانى سه‌رۆكی هه‌رێم كه مالكی به دیكتاتۆر وه‌سفكردبوو رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نوری مالكی دیكتاتۆر بوایه مه‌سعود بارزانى نه‌یده‌توانى لێدوانى له‌و جۆره بدات و به‌دیكتاتۆر وه‌سفی بكات، هه‌روه‌ك داواشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و كه‌سانه‌ى دیكه كرد به‌به‌ڵگه نوری مالكى تۆمه‌تبار بكه‌ن به دیكتاتۆر نه‌ك ته‌نها قسه‌ى بێ بنه‌ما.
پێشتر، جگه له مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌ردو ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عیراق بۆ كاروباری خزمه‌ت گوزاریی و ئیئتلافی عیراقیه، نوری مالكییان تۆمه‌تبار كردبوو به دیكتاتۆر‌و تاكڕه‌وی كردن له‌ده‌سه‌ڵات و پشتگوێخستنى هاوبه‌شه سیاسیه‌كانى له‌به‌رێوه‌بردنى وڵات‌دا.
عه‌بدول سه‌لام مالكی له‌درێژه‌ى وته‌كانیدا راشیگه‌یاند، نوری مالكی په‌یوه‌سته به په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه، له‌حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌شدا رێگه نادرێت به‌ئاسانی حكومه‌ت ببێته حكومه‌تێكی دیكتاتۆر.
وتیشی، پێویسته مه‌سعود بارزانى ئه‌وه له‌بیر نه‌كات كه خۆی به‌شێكه له حكومه‌تى شه‌راكه‌تى نیشتمانى، چونكه هاوپه‌یمانى كوردستانى چه‌ندین پۆستى وزاریی گرنگ و سیادی له حكومه‌تى ناوه‌ند وه‌رگرتووه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ى هێشتا هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى رژێمی پێشووى عیراقی له‌لایه كه فرۆكه‌و چه‌كی قورسیشی تێدایه‌و ئه‌وه‌ش مافی هه‌رێم نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوری هه‌رێمی كوردستانن، دووپاتیشی كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌و جۆره چه‌كانه به‌ده‌ست سوپاى عیراقیه‌وه بن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر ئه‌وه پارێزگاری له عیراق له‌باكوریه‌وه بۆ باشوور ده‌كات.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌و ناكۆكیه‌كانى نێوان هاوپه‌یمانى كوردستانى و ئیئتلافی ده‌وڵه‌تى یاسا ، فه‌رهاد ئه‌ترووشی په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانى كوردستانى له‌په‌رله‌مانى عیراق وتى،نوری مالكى سه‌رۆك وه‌زیری عیراق چاوه‌رێى به‌ده‌ستهێنانى فرۆكه‌ى جۆری ئێف 16 و هه‌روه‌ك ده‌ستیشی كردووه به كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى بابه‌ركر زێباری سه‌رۆكی ئه‌ركانى سوپاى عیراقی و كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌فسه‌ره كورده‌كان له‌سوپاى عیراقی‌دا.
راشیگه‌یاند، نوری مالكى ده‌یه‌وێت به‌بیانوى ئه‌وه‌ى كه كورد له‌هه‌رێم ماڵ و حاڵى خۆیان هه‌یه‌و پێویستیان به‌به‌غدا نیه ، كۆنترۆڵى سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منیه‌كان و ده‌زگای هه‌واڵگیری كردووه.
پێویسته بووترێت، له‌نه‌ورۆزی رابردووه‌وه و له‌دواى لێدوانه‌كانى سه‌رۆكی هه‌رێم ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند قوڵ بووه‌ته‌وه‌و رۆژ له دواى رۆژیش له‌بری چاره‌سه‌ركردنیان زیاتر ده‌بن.