نوچە.نێت
وێرای ئەوەی ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی بەهۆی فیلمە بەناوبانگەکانیەوە وەک فيلمی” Tomb Raider ، Maleficent”خاوەنی 250 ملیۆن دۆلارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دایکی ئەنجلینا “مارشلين برتراند” دوور بوە لەم جۆرە ژیانە.
لە دیدارێکیدا بۆ گۆڤاری “Hello، ئەنجلینا تەمەن 41 ساڵ،رایگەیاند کە “مارشلين برتراند”، دایکی دوور لە ژیانی خۆشی و هونەر بوە، کاتێک لە هاوسەرەکەی کە هونەرمەندێکی ئەمریکیە جون فويت، باوکی ئەنجلینایە، مارشلینی دایکی لە لۆس ئەنجلوس، خۆی تەرخان کردوە بۆ پەروەردەکردنی ئەنجلینا،و جيمس هافن، ی برای.
ئەنجلینا دەشڵێت” مارشلنی دایکی ژنێکی ئاسایی بوە زۆر گرنگی نەداوە بە جوانکاری و ماکیاژ، کاتێکیش خۆی رازاندوەتەوە تەنیا شتی بەسیت و ئاسایی بەخۆدا کردوە. بەڵام بەداخەوە ماوەیەکی زۆر بە دەست نەخۆشی سەرەتانی سنگ و رەحم، دەیناڵاند، لەتەمەنی 56 ساڵیدا ماڵئاوایی لە دنیا کرد.
لەلایەکی تر بۆ یادەوەری بۆ دایکی، ریکلام بۆ بۆنیMon Guerlain، دەکات کە مارکەی تجاری فرنسیە، هەر کات ئەم بۆنە بەکار بێنێت، دایکی دەخاتەوە یاد خۆی، و بریاوە داهاتی ئەم بۆنە، بکات بە کاری خێرخوازی.


