نوچه‌نێت- كریستیان سایه‌نس مۆنیته‌ر
رۆژنامه‌ی كریستیان سایه‌نس مۆنیته‌ری ئه‌مریكی ده‌ڵێت، ئێران دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو له پشتیوانی كردنی رژێمی ئه‌سه‌د له سوریا، ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ مانه‌وه‌ی دوور مه‌ودا له‌و وڵاته‌دا، كه شه‌ڕ پارچه‌پارچه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش به دڵنیاییه‌وه ئیسرائیل نیگه‌ران ده‌كات، هه‌روه‌ك سه‌رنجی ئه‌مریكاشی راكێشاوه.
ئێران سه‌دان ملیۆن دۆلاری بۆ پشتیوانی كردنی ئابووری سوریا خه‌رج كردووه، هه‌روه‌ك سه‌رپه‌رشتی میلیشیا شیعه‌كان له ره‌گه‌زنامه‌ی جۆراوجۆر ده‌كات، بۆ به‌هێز كردنی سوپای ئه‌سه‌د، ئه‌مه جگه له مه‌شق و راهێنان كردن به میلیشیا سوریه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندامانی ده‌زگایه‌كی سه‌ربازیی ئێران.
شرۆڤه‌كاران پێیانوایه سه‌ركه‌وتنی ئێران و فراوانبوونی هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتی له سوریا، بابه‌تێكی گرنگه بۆ ئێران و حزبوڵڵای لوبنانیش، بۆیه ده‌بێت ئه‌مریكا به جددی و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له سوریا ده‌ستبه‌كار بێت، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی ئیقلیمی ئێران لاواز بكات.
پێشتر دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چه‌ند جارێك رایگه‌یاندبوو، كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌رپه‌رچی ئێران بداته‌وه نه‌ك ته‌نها له سوریا، به‌ڵكو له هه‌ر جێگایه‌كی دیكه‌ی ناوچه‌كه.
ره‌نده سه‌لیم، توێژه‌ر له په‌یمانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له واشنتۆن، ده‌ڵێت، باشترین ستراتیژییه‌ت بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئیقلیمی ئێران، له رێگه‌ی لاواز كردنی ده‌بێت له سوریا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه سوریا چه‌قه و په‌یوه‌ندی ئێران و عێراق و سوریا و حزبوڵڵا پته‌وتر ده‌كات، بێ بەشکردنی ئێران له سوریا، ته‌نها مانای لاواز كردنی نییه له لوبنان، به‌ڵكو مانای لاواز كردنیه‌تی له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا.
پێش دوو هه‌فته له كاتی چاوپێكه‌وتنیاندا له مۆسكۆ، بنیامین نەتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، به ڤلادیمیر پۆتین، سه‌رۆكی روسیای راگه‌یاندبوو، ناكرێت ئاشتی له سوریا به‌رقه‌رار بێت ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئێرانی تێدا بمێنێته‌وه، دووپاتیشی كرده‌وه، كه ئێران له دژی ئیسرائیل خۆی پڕچه‌ك ده‌كات، له‌ناو خاكی سوریاشدا، له‌راستیدا ئه‌و جێ پێی خۆی خۆشكردوه بۆ به‌رده‌وامیدان به شه‌ر له دژی ئیسرائیل.
پێناچێت ئێران بیه‌وێت واز له سوریا بهێنێت، له نۆڤه‌مبه‌ری رابردوودا محه‌مه‌د حسێن باقری، سوپاسالاری ئێران گوتی، ئێران ده‌توانێت له داهاتوودا بنكه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریایی له سوریا و یه‌مه‌ن دروست بكات.
نەتانیاهۆ له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی به سه‌رۆكی روسیا، ئاماژه‌ی به بابه‌تی بنكه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریایی ئێران كردبوو، له كاتێكدا هێشتا هه‌ڵوێستی روسیا سه‌باره‌ت به نیگه‌رانیه‌كانی ئیسرائیل له هه‌مبه‌ر ئێران روون نییه، شرۆڤه‌كاران پێیانوایه روسیا ناتوانێت فشار له ئێرانی هاوپه‌یمانی بكات له گۆڕه‌پانی سوریا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی روسیا‌و ئێران و حزبوڵڵای لوبنان له سوریا بوونی هه‌یه و ده‌ستی سه‌ره‌كیان له ململانێكه‌دا هه‌یه، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه، به‌تایبه‌تی، كه سوپای سوریا به‌ده‌ست كه‌می ژماره‌ی سه‌ربازه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، كه هێشتا پێویستی به هاوپه‌یمانه‌كانیه‌تی.
فریدریك سی هۆف، توێژه‌ر له ناوه‌ندی ره‌فیق حه‌ریری، بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ڵێت، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت روسیا سنورێك بۆ هه‌ژموونی ئێران له سوریا دابنێت. ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه روسیا به ئه‌ندامانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای راگه‌یاندووە، ئه‌وان بێزار بوون له ناپیشه‌یی بوونی سوپای ئه‌سه‌د و ئه‌و میلیشیا شیعانه‌ی، كه ئێران هێناونی له عێراق و ئه‌فغانستان و لوبنانه‌وه، به‌ڵام هێشتا روون نییه مۆسكۆ چیده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا.
له‌وانه‌یه هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌كانی ئیسرائیل بۆ كۆسپ خستنه به‌رده‌م بوونی ئێران له سوریا به‌سه‌رچووبێت، به‌جۆرێك رۆژنامه‌ی نیزافیسمایا گازیتای روسی، هه‌فته‌ی رابردوو بلاوی كردبوه‌وه، كه ئه‌سه‌د به مۆسكۆی راگه‌یاندووه، ئێران به بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ریایی له نزیك بنكه‌ی حه‌میمی ئاسمانی دروست ده‌كات، كه ئێستا روسیا به‌كاری ده‌هێنێت.
له‌كاتی دڵنیابوونه‌وه له دروست كردنی ئه‌و بنكه‌یه، ئه‌وا ئێران ده‌توانێت به ئاسانی چه‌ك بۆ حزبوڵڵای لوبنان بگوازێته‌وه، هه‌روه‌ك به‌ریه‌كه‌وتنیش له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا دروست ده‌كات، كه كه‌شتیه‌كانی ئیسرائیل و كه‌شتی جه‌نگی شه‌شه‌می ئه‌مریكای لێیه.