
کاروان ساڵح بۆ شێخ لەتیف: ئه‌گه‌ر بمانخه‌نه ناو موهاته‌راتەوە، له‌منداڵییه‌وه پێیدادێین باخه‌ڵك بزانن ئەوان کوڕی کێن
نوچەنێت
دوای ئەوەی حاکم شێخ لەتیف پەڕلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا، پەڕلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی گۆڕانی بە سپڵە، ناوبرد، لە وەڵامدا کاروان ساڵح پەڕلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئەگەر بمانخەنە ناو موهاتەراتەوە، لەمنداڵییەوە پێیدادێین، تا خەڵک بزانن كامان له‌به‌ره‌ی گه‌لدابووین.
دوێنێ حاکم شێخ لەتیف پەڕلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لە بەغدا لە پەیامێکدا بۆ پەڕلەمانتارە دەستلەکاركێشاوەکان نوسی” له‌گۆڕان بێ وازهێنان له‌كورسی پاڕله‌مان، سپڵه‌یی و بێ ویژدانیه به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگده‌رانی گۆڕان و ئه‌و سوێنده‌ش كه‌له‌گرده‌كه خواردومانه”.
لە وەڵامدا کاروان ساڵح پەڕلەمانتاری دەستلەکارکێشاوەی گٶران، بە خەندانی راگەیاند”قسه‌كانی شێخ له‌تیف وه‌ك خێر‌و سه‌ده‌قه‌بووه‌و خۆی كرده قاره‌مان له‌ئێمه، پاشان ئێمه كه بوینه‌ته په‌رله‌مانتار به‌ده‌نگی حاكم شێخ له‌تیف نه‌بووین، به‌ڵكوو به‌ده‌نگی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و مافخوراو بووین”.
ئەو پەڕلەمانتارەی گۆڕان هۆشداریدای دەدەتە حاکم شێخ لەتیف و دەڵێت”ئه‌گه‌ر بمانخه‌نه ناو ئه‌و موهاته‌رات و قسه و قسه‌ڵۆكانه‌وه، ئێمه له‌منداڵییه‌وه پێیدادێین، باخه‌ڵك بزانێت كه ئێمه و ئه‌وان كوڕی كێین و زه‌مه‌نی گه‌نجایه‌تیمان له‌كوێ بوین و ئینتیمامان چی بووه‌و كامان له‌به‌ره‌ی گه‌لدابووین، ئێمه یان ئه‌و”.
بوخوێندنەوەی پەیامەکەی حاکم شێخ لەتیف کلیک بکە …..