نێچیرڤان بارزانی: له‌سه‌ر سوكایه‌تی كردن به‌دینی پیرۆزی ئیسلام و دینی ئه‌م میله‌ته زۆر به‌توندی به‌رخورد ده‌كه‌ین و دژی ده‌وه‌ستین
نوچەنێت. كۆمه‌ڵ نیوز
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسی دا كه بۆ نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و كۆمه‌ڵێك له‌مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا، سه‌ره‌تا نێچیره‌ڤان بارزانی پرسیاری ڕاگه‌یاندنه‌كان كرد‌و وتی: ئه‌وه ته‌نها په‌یام و سپێده لێره‌ن؟ ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌ڕووداوێكی وه‌ها گه‌وره له‌هه‌ولێر ڕووده‌دات به‌ڵام زۆر له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌ئاست گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیدا ئایدۆلۆجیانه مامه‌ڵه‌یان كرد.
سه‌ره‌تا مامۆستا مه‌لا نادر ڕایگه‌یاند: دوای كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كاك نێچیره‌ڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی كه‌به‌ڵێنی پێداین سزای ئه‌و گۆڤاره بدرێت و دابخرێ و سه‌رنوسه‌ره‌كه‌شی ده‌ستگیر بكرێت و یاسایه‌كیش بۆ رێگری له‌دوباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه بگرێت
لای خۆشیه‌وه نێچیره‌ڤان بارزانی وتی : له‌سه‌ر سوكایه‌تی كردن به‌دینی پیرۆزی ئیسلام و دینی ئه‌م میله‌ته زۆر به‌توندی به‌رخورد ده‌كه‌ین و دژی ده‌وه‌ستین.
بۆ سه‌لماندنی ڕاستگۆیی خۆشمان له‌به‌رامبه‌ر میله‌ته‌كه‌مان كه %95ی مسوڵمانه، ئاماده‌ین به‌شێوه‌ی یاسایی و به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و شته ده‌كه‌ین كه‌نوسراوه‌و هه‌رچیش پێویست بێت له‌سه‌ر داوای مامۆستایانی ئاینی و ئێمه‌ش وه‌ك حكومه‌ت ئه‌وه‌نده نیگه‌رانین ده‌یكه‌ین،
هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه له‌وڵاتی ئێمه‌دا ته‌عریف نیه بۆ ئه‌وه‌ی هێڵی سور چییه تاكو كه‌س نه‌یبه‌زێنن، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به‌زویی یاسایه‌ك ئاماده بكرێت، بۆ رێگرتن له‌دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و شتانه.
ئه‌مه له‌وه ده‌رچووه ناوی بنێیت ئازادی، ئه‌مه شتێكه باری هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌بات، هه‌رچیش پێویست بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕوونه‌داته‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌ین و هه‌رچیش پێویست بێت بۆ ئه‌وه ده‌یكه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ مامۆستایان.
ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مانه له‌بنه‌ماڵه‌كه‌شمانه‌وه له‌سایه‌ی دیندایه، وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشمان له‌سه‌ر ئه‌م یاسایانه‌ی ئێمه كارده‌كه‌ن به‌شێوه‌ی به‌رنامه بۆ داڕێژراو، ئه‌مه‌ش به‌به‌رنامه‌كراوه، بۆ تێكدانی ئارامی مسوڵمانان، خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێ فیتنه‌و ئاژاوه دروست بكه‌ن و ئه‌ركی مامۆستایانی ئاینیشه خه‌ڵكی هۆشیار بكه‌نه‌وه.
ناڕه‌زایه‌تی مامۆستایانی ئاینیش ناڕه‌زایه‌تی ئێمه‌یه‌و هه‌موومان یه‌كده‌نگین و نیگه‌رانی مامۆستایانی ئاینی نیگه‌رانی ئێمه‌یه، هه‌رچی ئیجرائاتی یاسایی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له ده‌یكه‌ین.
ده‌رباره‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیری نێچیره‌ڤان بارزانی وتی من نامه‌وێ به‌رگری له‌و بكه‌م به‌ڵام وه‌زیری ڕۆشنبیری نه‌یاسایه‌كی به‌ده‌سته بۆ سزادان نه‌مۆڵه‌تی گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ش به‌ده‌ست ئه‌وه.
له‌كۆتایی كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسی یه‌كه‌شیدا مامۆستا مه‌لا نادر له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌نوسی یه‌كه‌دا وتی: یاسایه‌ك داده‌نرێ و ئیجرائات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڤاره‌و ئه‌وانه ده‌كات كه‌ئه‌و شتانه‌یان بڵاوكردۆته‌وه، بۆیه ئه‌وه به‌ڵێن و بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌و ده‌چینه‌وه ماڵه‌كانمان ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته جێبه‌جێش نه‌كرا ئه‌وه مزگه‌وتی سه‌واف هه‌یه‌و مسوڵمانانیش هه‌ر هه‌ن، خۆپیشاندانی 3 شه‌مه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌مه بوو بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا خۆپیشاندان ناكه‌ین.