نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
د.ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو قۆناغی دووه‌می دانوستانه‌كان بۆ گۆڕینی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
د.ئه‌شواق جاف له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند “گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان كۆتایی هات، هه‌فته‌ی داهاتووش قۆناغێكی دیكه‌ی دانوستانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، له پێناو دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ گۆڕینی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان”.
جاف ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه “گفتوگۆ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی به‌دیلێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تا كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان”.