نوچه‌نێت
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی یه‌كشه‌ممه نیگه‌رانی خۆی به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان راگه‌یاند، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه، سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، فه‌لاح مسته‌فای به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیگه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی به یان كوبیشی، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق راگه‌یاندووه، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یاندا له هه‌ولێر.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی ریكاردۆ رۆدریگێز، به‌رپرسی نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا جه‌ختیان له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم كرده‌وه. هه‌روه‌ها تیشكیان خسته سه‌ر قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش و چه‌سپاندنی سه‌قامگیریی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دۆخی مرۆیی له كوردستان و عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، فه‌لاح مسته‌فا به‌و به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی راگه‌یاندووه، كه حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانه له هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانگه فه‌رمییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌و نوێنه‌ره روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له‌و باره‌یه‌وه روونكردوه‌ته‌وه و رایگەیاندووه، كه نیگه‌رانی و تێبینیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم به هه‌ند وه‌رده‌گرین له‌م باره‌یه‌وه.