نوچەنێت
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌گه‌ر بڕیاری لابردنی قائیمقامی سه‌یدسادق، كه ئامۆزایه‌تی بۆ شكاندنی شه‌خسی ئه‌و بێت، قبوڵی ناكات و رێگا ناده‌ن كه‌س ته‌عه‌دایان لێبكات.
عه‌تا سه‌راوی، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ده‌نگۆی لابردنی قائیمقامی سه‌یدسادق بڵاو دەکاتەوە و رایگەیاند: ئه‌گه‌ر بڕیاره گۆڕانكاری له پۆسته‌كانی حزب و حكومه‌ت بكرێت، به‌و میكانیزمه بێت، كه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری له سه‌ر ده‌دات من به‌و بڕیاره ده‌سته جه‌معییه رازیم.
سەراوی هەروەها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، به‌ڵام ئەگەر له لایه‌ن گروپێكی ناو یه‌كێتییه‌وه بێت و بۆ شكاندنی شه‌خسی من بێت، كه له به‌ر ئه‌وه قائیمقام ئامۆزای منه و بێن بڕیارێكی وه‌ها بده‌ن، ئه‌وه دڵنیابن به هیچ جۆرێك پابه‌ندی بڕیارێكی له‌و جۆره نابم.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه رێگای ئه‌وه‌ش ناده‌ین، كه كه‌س بیه‌وێت ته‌عه‌دامان لێبكات، تا ئێمه یه‌كێتی بین بڕیاری له‌و جۆره قبوڵ ناكه‌ین. ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، كه دڵنیابن ئه‌مه جگه له تۆڵه سه‌نه‌ندنه‌وه له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی پێشوومان هیچی تر نییه.