وەزارەتی ئەوقاف ئیدانەی دەستگیرکردنی مامۆستا ئایینییەکە دەکات

0

نوچەنێت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی دەستگیرکردنی مامۆستایەکی ئایینی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەکات، کە هەفتەیەک لەمەوبەر لەلایەن هێزێکی دەمامکدار دەستگیر کرا.

رۆژی یەکشەممە 26-3-2017، وەزارەتی ئەقاف و کاروباری ئایینی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە رایگەیاند “ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی ئیدانەی ئەم شێوازە دەستگیرکردن و ھەڵکوتانەسەر مزگەوته‌ دەکەین، لەھەمان کاتیشدا ئەم کردەوە نالۆژیکییە پێچەوانەی بڕیار و راسپاردەکانی کۆنفرانسی رێکخستی گوتاری ئایینییە و دوورە لە ھەموو عورفێکی یاسایی”. 

لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە چارەنووی مامۆستا ئایینییەکە بۆ رای گشتیی ئاشکرا بکەن. ئاماژە بەوەشکراوە، کە “داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەنووسی مامۆستا سدیق، بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن و ھەر جۆرە بابەتێکی لەم چەشنەش لە داھاتوودا دەبێت، لە رێگەی یاساو بە ئاگاداری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینەوە بێت”.

سدیق عومه‌ر مسته‌فا خۆشناو، پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی شێنێیانی خواروو لە شارۆچكەی حاجیاوا،شەوی 19-3-2017، لەلایەن هێزێكی دەمامکدار رفێندرا و تاوەكو ئێستا چارەنووسی دیار نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com