وەزارەتی تەندروستی نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکان قەدەغە دەکات

0

نوچەنێت
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردەدات چیدیکە مۆڵەت نەدرێ بە دانانی نێرگەلە لە شوێنە گشتییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی کوردستان دەکەن.

بە گوێرەی راگەیێندراوێکی نوێی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە 26-3-2017، ئەنجومەنی وەزارەتەکەدا بڕیاردراوە، چیدیکە مۆڵەت نەدرێتە ئەو شوێنە گشتییانەی بۆ کێشآنی نێرگەلە دەکرێنەوە.

دکتۆر خاڵس قادر، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی، بە (رووداو)ی راگەیاندووە، بڕگەیەک لە بڕیارە نوێیەکە تایبەتە بەو شوێنانەی پێشووتر مۆڵەتیان وەرگرتووە “جگە لە مۆڵەت نەدان بە شوێنە نوێیەکان، بڕیارمان دا مۆڵەتە کۆنەکانیش نوێ نەکرێنەوە تاکو دوابڕیار لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران دەدرێ بۆ قەدەغەکردنیان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com