
“مالكی واده 15 ڕۆژیه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه”
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا “نوری مالكی” سه‌رۆك وه‌زیر ماوه 15 رۆژيه‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌نده‌كانی رێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر ره‌تكردووه‌ته‌وه.
“شاكر ده‌راجی” له‌لێدوانێكدا به‌ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خباریه‌ی راگه‌یاند، “نوری مالكی” سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دیاری كردنی سه‌قفێكی زه‌مه‌نی ره‌تده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی كێشه سیاسه‌كانی عێراق یه‌كناگرێته‌وه.
وتیشی، سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌هه‌مان شێوه ماوه‌ی ئه‌و 5 رۆژه‌شی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه له‌كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه‌ی هه‌ولێردا بۆیان دیاری كردبوو. “ده‌راجی” ئاشكراشی كرد، كه “مالكی” له‌رێگه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانیه‌وه وه‌ڵامی نامه‌ی پێنج سه‌ركرده‌كه‌ی دایه‌وه‌و پێی ڕاگه‌یاندوون به‌هه‌موو شێوه‌یه دیاری كردنی سه‌قفێكی زه‌مه‌نی بۆ جێبه‌جێ كردنی رێكه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێر به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تده‌كاته‌وه.
پێشتر، “موقته‌دا سه‌در”ی سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در نامه‌یه‌كی كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه‌ی هه‌ولێری دابوویه “نوری مالكی” سه‌رۆك وه‌زیرو له‌یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی نامه‌كه‌شدا هاتووه ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 15 رۆژدا رێكه‌وتننامه‌كه‌ی هه‌ولێر جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا متمانه‌ی لێده‌سێننه‌وه.
نوچەنێت . رادیۆ نەوا