تایبه‌ت: نوچه‌نێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك فراكسۆنی پارتی و گه‌وره‌ترین لیستی كوردی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كه‌ین و ده‌شڵێت “بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن چوار لایه‌نه كوردیه‌كه‌ی دیکەوە په‌یوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه”.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مریكا بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی به‌شدار له په‌رله‌مانی عێراق كرد، بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان، به‌ڵام فراكسیۆنه‌كانی (یه‌كێتی، گۆڕان، یەکگرتوو و كۆمه‌ڵ) بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاند و پییان وابوو، عه‌بادی نه‌ده‌بوو تانه‌ی له به‌شێك له یاسای بودجه‌ی عێراق بدایه و فراكسیۆنی پارتیش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌شداری كورد له‌م كۆبوونه‌وه‌یه گرنگه، چونكه عه‌بادی تازه له ئه‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و قسه‌ی تازه‌ی پێیە.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به به‌شداری پارتی له كۆبونه‌وه‌كه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بادی رایگه‌یاند: پارتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌بادی ده‌كات، چونكه به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ده‌زانین بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئاشكرای ده‌كات، ناوه‌ڕۆكی كۆبووه‌نه‌وه‌كه به دیاریكراوی دیار نییه، به‌ڵام به‌شیوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی عێراق و عیراقی دوای داعش و چه‌ندین كێشه‌ی تر، له كۆبونه‌وه‌كه گه‌نگه‌شه ده‌كرێن، كه گرنگن بۆ ئاینده‌ی كورد، به‌و پێیه، کە عه‌بادی یه‌كه‌م جاره له‌گه‌ل سه‌رۆكی نویی ئه‌مریكا كۆبۆته‌وه و ده‌بێ هه‌ڵویستی نویی ئه‌مریكا و عه‌بادیش بزانین.
بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌نه لایه‌نه‌كانی یەکێتی، گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمه‌ڵ، نه‌بۆته هۆی گرتنه‌به‌ری هه‌مان هه‌ڵوێست له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له‌م باره‌یه‌وه عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتی، پارتی ئه‌م كۆبوونه‌وه به گرنگ ده‌زانێت، بۆیه بڕیاری به‌شداریكردنی داوه.
به‌پێی زانیاریه‌كانی نوچه‌نێت، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/3/2017 كاتژمیر 7ی سه‌ر له ئێواره كۆبوونه‌وه فراوانه‌كه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ده‌ستپێبكات.