نوچەنێت
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەخشە رێگاکەی یەکێتی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە.
پاش زنجیرەیەک کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی یەکێتی، رۆژی 13ی ئەم مانگە و لەدوا کۆبوونەوەیدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نەخشەڕێگای حزبەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم پەسەندکرد.
له‌تیف نێروه‌یی گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە، ئەنجومەنی ناوەند بۆ گفتوگۆکردن لەسەر نەخشە رێگاکەی یەکێتی ئەمڕۆ 26-3-2017 کۆدەبێتەوە، بەمەبەستی دەربازبوون لەو قەیرانانەی هەرێمی کوردستان تێی کەوتووە.
له‌تیف نێروه‌یی گوتی، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، له‌باره‌ی ورده‌كاری چۆنیەتی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگا كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم گفتوگۆی جدی دەکەن.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئاماژەی بەوە کرد، کە کۆبوونەوەکەی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌بێت.