نوچە.نێت
هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگ ئەنجلینا جولی و براد بیت لەدوای جیابونەوەیان ، جارێکی تر بەیەک گەشتنەوە .
براد بیت بۆ گۆڤاری “Los Angeles Times” رایگەیاند کە خۆشحاڵە بەوەی کە کێشەکانی دوور لەچاوی راگەیاندنەکان کۆتایی هاتوەو براد هەست بە ئارامی دەکات”.
ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” کە هەردووک بە کاتێکی قورسدا تێپەریون، بەڵام توانیویانە کە چارەسەری هەندێ کێشە بکەن، و بەردەوام بۆ چارەسەری دۆخەکە لە هەوڵدان”.
شایەنی باسە، ئەنجلینا جولی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بەبەرچاوی هەموانەوە بە چاوی فرمێسکەوە دەرکەوت کە نیگەران بوە و دوای براد بیت هەستی بە تەنیایی زۆر کردوە “
بەڵام سەرچاوەیەک لە نزیک براد بیت ووتی کە براد بیت ، هیچ بەزەیی نەنواندوە و نیگەران نەبوە بۆ ئەنجلینا جولی، بە پێچەوانەوە براد بیت ئاماژەی بەوە کردوە کە ئەنجلینا تەنیا نواندن دەکات لەبەردەم جەماوەرەکەیدا.
