لە گه‌رمیان له‌كاتی دادگاییكردنی ئه‌ندامێكی قاعیده، ماڵی سكاڵاكاره‌كه‌ی ده‌ته‌قێنرێته‌وه
نوچەنێت . ئێن ئارتی
ئه‌ندامێكی رێكخراوی قاعیده ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌دادگای تاوانه‌كانی گه‌رمیان دادگایی كرا‌و هاوكات ماڵی سكاڵاكاره‌كه كه ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله بووه له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی له‌جه‌له‌ولا ته‌قێنرایه‌وه.
تۆمه‌تباره‌كه ناوی یاسین ره‌شید به‌یاتییه‌و له ساڵی 2011دا ده‌ستگیركراوه، به وته‌ی پۆلیس پێنج كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له ناحیه‌ی جه‌له‌ولاو زیاتر له 13 كرده‌وه‌ی تریشی له ناوه‌ندی پارێزگای دیاله ئه‌نجامداوه‌و به پێی ماده‌ی چواری تیرۆر دادگایی ئه‌كرێت.
ئه‌مه‌ل شكور ته‌یب ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله, كه سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی گروپی ڕێكخراوی قاعیده تۆماركردوه‌و ئه‌مڕۆ له‌دادگای تاوانه‌كانی گه‌رمیان له‌كه‌لار له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه دادگایی كرا، هاوكات به ماوه‌یه‌ك پێش دادگاییكردنه‌كه‌ی ماڵی سكاڵاكاره‌كه له جه‌له‌ولا ته‌قێنرایه‌وه.
ئه‌مه‌ل ماڵه‌كه‌ی له جه‌له‌ولا جێهێشتووه‌و ئێستا له‌كه‌لار نیشته‌جێیه، بۆیه هیچ زیانێكی گیانی به‌دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا نه‌هاتووه.
تۆمه‌تباره‌كه پێشتر له‌دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه گه‌وره‌كانی خانه‌قین دانی به كوشتنی باوكی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌دا ناوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مه‌ل شكور ته‌یب به (ئێن ئار ِتی) وت كه ساڵی 2009 باوكی له ماڵی خۆیان له گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولادا به چه‌قۆ كوژراوه له لایه‌ن ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه.
هه‌روه‌ها وتی دواتر له ساڵی 2011 ئاگاداركراوه‌ته‌وه, كه ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی قاعیده ده‌ستگیركراوه‌و دانی ناوه به كوشتنی باوكی‌دا بۆیه ئه‌وانیش سكالاَی یاساییان له سه‌ر تۆماكردوه.
تا ئێستا چه‌ندین دانیشتنی دادگا له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه به‌رَیوه چووه‌و ئه‌مڕۆش دادگا دانشتنه‌كه‌ی دواخست‌و بڕیاره 21ی ئه‌م مانگه دوا بڕیاریی خۆی له‌و باره‌یه‌وه بدات.
ئه‌مه‌ل شكور ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو چه‌ندینجار هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه كه ده‌ست له‌و دۆسییه هه‌ڵگرن, وتیشی ” دواین هه‌ڕه‌شه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوو, كه له‌كاتی دانیشتنی دادگایكردنی ئه‌و تۆمه‌تباره خانوه‌كه‌مانیان له گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا ته‌قانده‌وه بێئه‌وه‌ی زیانی گیانی هه‌بێت”.
لای خۆشیه‌وه نه‌قیب فه‌رهاد ره‌فعه‌ت، لێپرسراوی لێكۆڵێنه‌وه‌ی تاوانه گه‌وره‌كانی خانه‌قین به (ئێن ئاڕ تی) وت “ئه‌و كه‌سه له ساڵی 2011دا ده‌ستگیركراوه‌و دانی ناوه به‌وه‌ی 5 كرده‌وه‌ی تیرۆرستی له ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا و زیاتر له 13 كرده‌وه‌ی تری له ناوه‌ندی پارێزگای دیاله ئه‌نجامداوه”.
شارۆچكه‌ی جه‌له‌ولا، به دووری 40 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری قه‌زای كه‌لاره‌وه‌و نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشوانه‌كه‌ی تاساڵی 2003 كوردبوون، به‌ڵام به‌هۆی كاره توندوتیژییه‌كانه‌وه ژماره‌ی كورده‌كانی ئه‌و ناحیه‌یه به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه‌و هه‌ندێك له‌خێزانه كورده‌كانیش روویان له ناوچه‌كانی تری گه‌رمیان كردووه له سنووری هه‌رێمی كوردستان.