نەوشیروان مستەفا سوپاسی بارزانی دەكات

0

نوچەنێت
نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە وەڵامی پەیامی هاوخەمی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی بۆ نووسیوە و سوپاسی كردووە.

رۆژی هەینی 17-3-2017، خاتوو شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا، لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، رۆژی 3-9-2016 بەمەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی بەرەو بەریتانیا بەڕێکەوت و تاوەکو ئێستا لە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە ماوەتەوە.

دەقی نامەكەی نەوشیروان مستەفا بۆ مەسعود بارزان:

بەڕێز/ كاك مەسعود بارزانی

بە سوپاسێكی زۆرەوە پرسەنامەی سەرەخۆشی و هاوخەمی بەڕێزتانم پێگەیشت، دەربارەی كۆچی دوایی شوعلەی هاوسەرم. لە خوای پەروەردگار داواكارم ئێوە سەلامەت بن.

لەگەڵ رێزی
نەوشیروان مستەفا
23-3-2017

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com