نوچەنێت
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پەیامێکدا سوپاسی بەشداربووانی پرسەی شوعلە عەلی هاوژینی دەکات و دەڵێت “لە خوا داواکارم هەمیشە خۆشبەخت بن و نیشتمانیش هەمیشە ئاودان و دوربێت لە هەموو کارەساتێک، لە ناخی دڵەوە لە خوا داواکارم هەمیشە سەرفرازبن و هەرگیز مەرگی ئازیزانتان نەبینن و نیشتمانیش هەمیشە روو لە ئاسۆی روون بێت و رۆژ بە رۆژ بەروە گۆڕان و پێشکەوتن و سەرفرازی و ئاشتی هەنگاوبنێت”.
دەقی پەیامەكەی نەوشیروان مستەفا:
سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مو هاوڵاتیانی كوردستان:
له‌خودا داواكارم هه‌میشه خۆش به‌خت بن و نیشتیمانیش هه‌میشه ئاوه‌دان و دوربێت له هه‌موو كاره‌ساتێك، له‌ناخی دڵه‌وه سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌م كه چ به‌سه‌ردان یان نامه، هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی هاوژین و هاوسه‌ری ئازیزم شوعله عه‌لی سه‌عید پیشانداوه.
به‌شداریكردنی ئێوه له پرسه‌كه و هاوخه‌میتان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌مان ئاسوده‌یی و ئارامی پێ به‌خشین و ئه‌وه‌ی به‌بیر هه‌مومان هێنایه‌وه كه كورده‌كان هه‌میشه چۆن له ناخۆشی و تاڵی ژیاندا هاوخه‌م و پشتگیریكه‌ری یه‌كترن.
له‌خوا داواكارم هه‌میشه سه‌رفراز بن و هه‌رگیز مه‌رگی ئازیزانتان نه‌بینن و نیشتیمانیش هه‌میشه رووی له ئاسۆی روون بێت و رۆژ به رۆژ به‌ره‌وگۆڕان و پێشكه‌وتن و سه‌رفرازی و ئاشتی هه‌نگاو بنێت.
دوباره سوپاس بۆ هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكی به‌رێز كه هاوخه‌می ئێمه بوون و به‌پێزانینێكی زۆره‌وه ستایشی هاوخه‌می به‌شداریكردنتان ئه‌كه‌م له پرسه‌ی خوا لێ‌خۆش بوودا.
هه‌ربژین و له‌خۆشیدا بن.
براتان نه‌وشیروان مسته‌فا
25-3-2017