نوچەنێت
جێگری فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له شنگال رایدەگەیەنێت، كه رۆژانه 10 بۆ 20 چه‌كداری یه‌به‌شه دێنه ناو پێشمه‌رگه‌وه و هه‌ر یه‌كێكیشیان 300 دۆلاری پێدراوه و ذەشڵێت “بڕیاریشه مه‌شقیان پێ بكرێت و بكرێنه پێشمه‌رگه و له چوارچێوه‌ی ھێزێكدا رێك‌بخرێن”.
ماڵپه‌ڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان، له زاری عه‌مید سمێ بۆسه‌لی، جێگری فه‌رمانده‌ی ھێزی پێشمه‌رگه له شنگال بڵاویكرده‌وه، كه “ھاتنی چه‌كدارانی یه‌په‌شه بۆ ناو ریزه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و رۆژ به رۆژ ژماره‌كه زیاتر ده‌بێت”.
عه‌مید سمێ بۆسه‌لی گوتوویەتی “رۆژانه 10 بۆ 20چه‌كداری یه‌په‌شه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه، دێنه ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، ئێمه‌یش وه‌كو پێشمه‌رگه لیژنه‌یه‌كمان پێكھێناوه و فۆڕمێكیش ئاماده كراوه، كه پڕی ده‌كه‌نه‌وه و پێشوازییان لێ ده‌كرێت”.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دەڵێت “له‌و كاته‌وه‌ی، كه ده‌رگای وه‌رگرتنی چه‌كدارانی یه‌په‌شه كراوه‌ته‌وه، تا ئێستا زیاتر له 300 چه‌كدار په‌یوه‌ندییان به ئێمه‌وه كردووه و چه‌ندانی دیكه‌یش په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن و دێنه ریزه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌وه”.
عه‌مید سمێ ئاشكراشیكرد، كه “ھه‌ر چه‌كدارێكی یه‌په‌شه هاتبێته ریزه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه‌وه، 300 دۆلاری پێ دراوه، بڕیاریشه مه‌شقیان پێ بكرێت و بكرێنه پێشمه‌رگه و له چوارچێوه‌ی ھێزێكدا رێك‌بخرێن”.