نوچه‌نێت- میدڵ ئیست ئای
راپۆرتێكی به‌ریتانی ده‌ڵێت، شه‌ڕی دژی داعش له موسڵ شه‌ڕێكه كه‌س تێیدا براوه نابێت.
پێگه‌ی میدڵ ئیست ئای راپۆرتێكی درێژی بڵاو كردوه‌ته‌وه، كه تیایدا ده‌ڵێت، هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ن، هه‌مووان ده‌پرسن “ئایا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی داعش تێكده‌شكێنێت؟”.
هه‌روه‌ها باسی چوار ساڵی رابردووی شه‌ڕی دژی تیرۆر له عێراق ده‌كات، پێیوایه ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی، كه به ماندووبوونێكی زۆر به‌ده‌ست هاتوون، له‌وانه‌یه سبه‌ینێ به‌خێرایی بۆ كاره‌ساتی داستان ئاسا بگۆڕێن.
پێگه به‌ریتانیه‌كه ده‌ڵێت، رووداوه‌كانی عێراق خۆیان ده‌دوێن، كه رژێمی سه‌ددام حسێن رووخا، بۆشاییه‌كی به‌جێهێشت، قاعیده پڕی كرده‌وه، كه پێشتر به‌هیچ جۆرێك له عێراق بوونی نه‌بوو، كه دواتر گۆڕا بۆ هێزێكی مه‌ترسیدار به‌ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌ڵام سرووشتی شه‌ڕی موسڵ، نیشانه‌یه‌كه له‌و كۆمه‌ڵه نیشانه‌یه‌ی، كه ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ی، كه ده‌یناسین، نامێنێت و هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی، به‌ڵكو ناوچه‌كه له قوڵایی گۆڕانكارییه‌كی جیۆسیاسیدایه، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه، ته‌نها مه‌گه‌ر شڵه‌ژان و ناسه‌قامگیرییه‌كی نوێ دروست ببێت.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌كات، كه له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌تان به‌ره‌و لاوازی ده‌چن و توانای روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرفته ژینگه‌یی و ئابوورییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان نییه، ئه‌وا توندڕه‌وه‌كان ئه‌و بۆشاییه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام چڕ كردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له دژی ئه‌و توندڕه‌وانه بابه‌ته چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه توندڕه‌وی زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
شه‌ڕی موسڵ ده‌رهاویشته‌ی شه‌ڕێكی تایفه‌گه‌ری دیكه‌یه، كه پێش ده‌ركه‌وتنی داعش هه‌بووه، به جۆرێك حكومه‌تی عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه له ساڵی 2003 هه‌ستا به په‌راوێز خستنی سوننه‌كان، له‌گه‌ڵ زیادبوونی یاخی بوونه‌كانیان له به‌رامبه‌ر داگیركاری ئه‌مریكادا، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ئه‌مریكا پێیانوابوو، كه ئه‌مه ته‌نها راپه‌ڕێنێكی توندئاژۆكانه و هیچی تر.
له سه‌رتای ساڵی 2014، هه‌ندێك كه‌س هاوسۆزیان بۆ داعش نواند، به‌و پێیه‌ی به‌شێكی گرنگی ئه‌و راپه‌ڕینه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌یه، كه له دژی حكومه‌تی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مڕۆش تاوانه‌كانی داعش به‌جۆرێك گۆڕاون، كه ئه‌گه‌ری هه‌یه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت له كوشتنی زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش، به‌ڵام ئایا ئه‌مه كۆتایی شه‌ڕه‌كه ده‌بێت؟
لاهور تاڵه‌بانی، یه‌كێك له گه‌وره به‌رپرسانی هه‌واڵگری كوردستان ده‌ڵێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داعش له موسڵیش تێكبشكێت، ئه‌و گروپه چالاكی و یاخیبوونه‌كانی خۆیان له شاخ و بیابانه‌كاندا درێژه پێده‌ده‌ن.
پێگه‌كه ده‌ڵێت، شه‌ڕی نه‌وت هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و رووداوانه‌یه، كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رووده‌ده‌ن، له عێراقه‌وه بۆ سوریا، تا ده‌گاته یه‌مه‌ن.