شێخ لەتیف: ئەو پەڕلەمانتارانەی وازیان لەگۆڕان هێنا سپڵەن .. د. رێباز فەتاح: باشترە رێز لەیەک بگرین
نوچەنێت
حاکم شێخ لەتیف ئەندامی پەڕلەمانی بزوتنەوەی گۆران لە بەغدا، پایامێک ئاراستەی پەڕلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکانی بزوتنەوەکەی دەکات، لە پەیامەکەیدا، بە سپڵەو بێ‌ویژدان ناویان دەبات.
لە نامەکەی ئەو ئەندام پەرلەمانەی گۆڕان لە بەغدا، کە لەڕێگای لڤین پرێسەوە رایگەیاندووە، دەڵێت” كه‌س نا‌توانیت ئینكاری ئه‌وه بكات كه‌گۆڕان یه‌كه‌م جار شه‌ڕه‌فی دروست بوونی ئۆپۆزسیۆنی پێدرا,هه موو ئه وانه‌مان كه بووینه ئه‌ندام پاڕله‌مان به‌سه‌ربه‌خۆ و حیزبیه‌وه چه‌ند( موهیمیش) بووبین, ده نگی گۆَڕانه هێناومانه، خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌و لیسته و به‌رنامه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌نگی پێداوین”.
هەر لەو پەیامەیدا شێخ لەتیف نوسیویەتی وازهێنان” له‌گۆڕان بێ وازهێنان له‌كورسی پاڕله‌مان، سپڵه‌یی و بێ ویژدانیه به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگده‌رانی گۆڕان و ئه‌و سوێنده‌ش كه‌له‌گرده‌كه خواردومانه”.
لەبەرانبەریشدا د.رێباز فەتاح جێگری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی کوردستان بۆ نوچەنێت دەڵێت”باشترە ئێمە رێز لەیەک بگرین، چونکە هیچ نەبێت، رۆژێک پێکەوە کارمان کردووە”.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حاكم شێخ له‌تیف
ده ست له كار كیشانه وه‌ی هه ندێك له پاڕله‌مانتارانی گۆڕان
ده‌مه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی “لڤین پرێس”ه‌وه ئه‌م په‌یامه‌م ئاڕاسته‌ی ده‌نگده‌رانی گۆڕان ئه‌و پاڕله‌مانتارانه‌ی گۆڕان بكه‌م كه وازییان له‌گۆڕان و فڕاكسیۆنه‌كه‌ی هێنا بێ ئه‌وه‌ی واز له‌كورسیه‌كه‌ی پاڕله‌مانیان بهێنن.
هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكین كه‌بێ بوونی ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه دیموكراسی بونی نیه و هه‌ر قسه و شیعاراته, كه‌سیش نا‌توانیت ئینكاری ئه‌وه بكات كه‌گۆڕان یه‌كه‌م جار شه‌ڕه‌فی دروست بوونی ئۆپۆزسیۆَنی پێدرا,هه موو ئه وانه‌مان كه بووینه ئه‌ندام پاڕله‌مان به‌سه‌ربه‌خۆ و حیزبیه‌وه چه‌ند( موهیمیش) بووبین, ده نگی گۆَڕانه هێناومانه، خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌و لیسته و به‌رنامه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ده‌نگی پێداوین , ده‌شێت ڕه‌خنه‌مان هه‌بێت یاخود گله‌یی بكه‌ین و فشار بكه‌ین له‌بزوتنه‌وه‌كه, به‌ڵام واز له‌گۆڕان بێ وازهێنان له‌كورسی پاڕله‌مان، سپڵه‌یی و بێ ویژدانیه به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگده‌رانی گۆڕان و ئه‌و سوێنده‌ش كه‌له‌گرده‌كه خواردومانه, جگه له‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌وانه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌نه‌فه‌سی ئۆپۆزسیۆن بون نه‌هاتونه‌ته ناو گۆڕانه‌وه، بۆیه مافی خه‌ڵكه گومانیان لێبكات و به‌به‌شێك له‌پیلانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان دابنێت بۆ تێكدانی ئۆپۆزسیۆن. گۆڕان هه‌ڵه‌ی هه‌یه كه‌موكوڕی هه‌یه”به‌ڵام تائێستا له‌و ستراتیژییه‌ته لای نه‌داوه كه‌بریتیه له به‌رگری كردن له‌مافی خه‌ڵك” بۆیه هیچ بیانویه‌ك نیه بۆ وازهێنان له‌گۆڕان به‌ڵام كورسیه پاڕله‌مانیه‌كه‌ی بگرێت، هیوادارم ئه‌وانه به‌بڕیاری خۆیاندا بچنه‌وه و گۆڕانیش وه‌ریان بگرێته‌وه، به‌مه‌رجێك پابه‌ندبن به‌به‌رنامه و ستراتیژی گۆڕانه‌وه چونكه گۆڕان زه‌ره‌ر ناكات خۆیان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.