هەولێر: لە سێ رۆژى نەورۆزدا زیاتر لە هەشت هەزار کەس سەردانى نەخۆشخانەکانیان کردووە

0

نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى هەولێر رایدەگەیەنێت، لە ماوەى سێ رۆژى نەورۆزودا هەشت هەزار و 634  هاوڵاتى و گەشتیار سەردانى نەخۆشخانەکانیان کردووە و دەڵێت “لەو سێ رۆژەدا هیچ رووداوێکى گیانلەدەستدان لە نەخۆشخانەکاندا تۆمار نەکراون”.

ئەمڕۆ 24-3-2017 بەڕیوەبەرایەتى تەندروستی هەولێر ئامارێکی بلاویکردەوە و تیایدا هاتووە “لە سێ رۆژی نەورۆزدا هەشت هەزار و 634 هاوڵاتى و گەشتیار سەردانى نەخۆشخانەکانیان کردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و  297  هاوڵاتی لە نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون و 58 نەشتەرگەریش بۆ نەخۆشەکان ئەنجامدراوە لە نەخۆشخانەکان”.

بە گوێرەی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر، 40 کەس بەهۆى رووداوەکانى هاتووچۆەوە و لەو سێ رۆژەدا لە سنوورى پارێزگاى هەولێر برینداربوون و دوو رووداوى سوتان و شەش حاڵەتى رووداوى شەڕ و کێشەى کۆمەڵایەتى هەبووە و بریندارەکانى ئەو رووداوانەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

هەروەها بە پێی ئامارەکە، لە ماوەى ئەو سێ رۆژەدا هیچ رووداوێکى گیان لەدەستدان لە نەخۆشخانەکاندا تۆمار نەکراون.

 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستى هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، کە لە ماوەی ئەو سێ رۆژەدا 355 منداڵ لە دایکبوون کە 35%یان ئاوارەکان بوون. هەروەها بەراورد بە بۆنەکانى دیکەوە رووداوەکان و سەردانکردنى نەخۆشخانەکان کەمیکردووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com