لە خورماتوو حەشدی شەعبی دەستی بە رەشبگیری دەکات

0

نوچەنێت
بەرپرسێکی پارتی لە خورماتوو رایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی دەستیان بە رەشبگیری كردووە، بە تایبەت دوای ئەوەی، كە داعش هێرشی كردوونەتە سەر و ئەوانیش لە بەرانبەردا پەلاماری سوننەیان داوە.

ئەحمەد شێخ لەنگەری، بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خورماتوو بە ماڵپەڕی‌ فەرمی حزبەكەی گوتووە “دوای ئەوەی درەنگانی شەوی پێنجشەممەی رابردوو، مەفرەزەیەكی تیرۆرستانی داعش دزەیان بۆنێو گوندی (چارداخلی) لە شاری خورماتوو كردووە و چونەتە نێو ماڵێك و هەموو ئەندامانی خێزانەكەیان سەربڕیوە. لە كاتێكدا ئەو تیرۆرستانە هەوڵیانداوە لە گوندەكە دەربچن، بەڵام لەگەڵ چەكدارانی حەشدی شەعبی بەرەوڕووی یەک بوونەتەوە، كۆی سەربڕاوەكان و كوژراوانی حەشدی شەعبی 7 كەسە و 11 برینداریشیان هەیە.

ئەو بەرپرسەی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، چەكدارانی حەشدی شەعبی لە بەرانبەر ئەو هێرشەدا لە گەڕەكەكانی “تین و  عەسكەری” خورماتوودا دەستیان بە رەشبگیری كردووە و هەر سوننەیەكیان بكەوێتە ژێردەست دەستگیری دەكەن و دەیان كوژن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com