نوچەنێت
ئاسایشی کەرکوک ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی پەنجا عەلی دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە چەک و تەقەمەنیان لەماڵەوە هەڵگرتووە.
بە پێی راگەیەندراوێکی ئاسایشی کەرکوک، کە تێیدا هاتووە “ئەم دوو گومانلێکراوە ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنیان لە ماڵی خۆیان حەشار دابوو کە بریتی بوو لە ( بڕێک مادەی سیفۆر ، دوو قاعيدەی کاتیوشا ، یەک کلاشینکۆف ، یەک غەدارە ، یەک چەکی (m16) ، یەک گولە (ئاڕ پی چی) ، نارنجۆکی دەستی و ھەروەھا ژمارەیەک فیشەک و مەخزەنی دەمانچە و کلاشینکۆف و حەربە و نازور و خوذه و لاپتوپ و مۆبایل “.
ئەوەش هاتووە “گومانلێکراوەکان بەناوەکانی (ی.ع.ع) و (ب.ع.ع) ن لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت کە بۆ ئەو ژمارە چەک و تەقەمەنییەیان هەڵگرتووە.



