
کاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر نامه‌كه‌ى سه‌در بۆ مالكی
نوچه نێت- هه‌وراز ئه‌مین
پاش كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كه‌ى هه‌ولێر “موقته‌دا سه‌در” نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتمانى كرد سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى عیراق و یه‌كێكیش له بڕگه‌كانى ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نوری مالكى له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا پابه‌ندی خاڵه‌كانى ئه‌و نامه‌یه نه‌بێت و رێكه‌وتننامه‌كه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا به‌پێى سه‌قفێكی زه‌مه‌نى ناچار ده‌بن متمانه‌ى لێبسێننه‌وه.
ناردنى نامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتى سه‌در بۆ فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتمانى كاردانه‌وه‌ى جیاوازى له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى ئیئتلافی ده‌وڵه‌تى یاساوه لێكه‌وته‌وه‌و یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانى ئه‌و ئیئتلافه‌ش ده‌ڵێت، موقته‌دا سه‌در له‌نامه‌كه‌یدا سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ى له نوری مالكى به‌ستووه‌ته‌وه به جێبه‌جێكردنى رێكه‌وتننامه‌كه‌ى هه‌ولێره‌وه.
وتیشی،ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا له‌لایه‌ن نوری مالكییه‌وه باسی ئه‌وه نه‌كراوه كه رێكه‌وتننامه‌كه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ نه‌كرێت و پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد، كه مه‌به‌ست له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌م كاته بۆ ئه‌و داواكاریه چیه؟
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر كه به‌كه‌سێكی نزیك له‌سه‌رۆك وه‌زیری عیراق داده‌نرێت له‌به‌شێكی دیكه‌ى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی ئه‌و نامه‌یه له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ی نوری مالكی بۆ ئیران له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌دردا تاوتوێی كردووه، به‌ڵام ئێستا تێناگه‌م بۆچی سه‌در له‌دواى رۆشتنى بۆ هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته هه‌ڕه‌شه كردنى سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالكی؟
شابه‌نده‌ر دووپاتیشی كرده‌وه، نامه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درو ئه‌و خاڵانه‌ى باسی كردوون شتێكی ئیجابیه‌و له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی و هه‌روه‌ها كورد‌و نوری مالكیشه‌وه قبوڵ كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ شتێكی تازه‌ى تێدا نیه كه جێگه‌ى تێرامان بێت و نه‌توانرێت جێبه‌جێ بكرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه، تاكه شتێك لێی سه‌رسوڕمابن ئه‌وه‌یه بۆچی سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌یان له نوری مالكى به‌ستووه‌ته‌وه به‌جێبه‌جێ كردنى رێكه‌وتننامه‌كه‌ى هه‌ولێره‌وه؟
لای خۆشیه‌وه، په‌رله‌مانتارێكی توركمانى ناو هاوپه‌یمانى نیشتمانى ده‌ڵێت، دیاری كردنى ماوه‌ى 15 رۆژ بۆ جێبه‌جێ كردنى رێكه‌وتننامه‌كه‌ى هه‌ولێر مه‌رجێكی ته‌عجیزیه‌و زیاتر قه‌یرانه‌كان ئاڵۆزتر ده‌كات و نابێته هۆی چاره‌سه‌ركردنیان.
وتیشی، ئه‌و خاڵانه‌ى له نامه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌دردایه بۆچوونى ته‌نها چه‌ند لایه‌نێكه نه‌ك كۆده‌نگی نیشتمانى له‌باره‌ى دۆسیه‌و كێشه‌كانه‌وه.
عه‌باس به‌یاتى تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى، رێز له‌و خاڵانه ده‌گرن كه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر بریاری له‌سه‌ر دراوه‌و هاوپه‌یمانى نیشتمانیش بۆچوونى خۆی هه‌یه له‌باره‌یانه‌وه.
روونیشی كردووه‌ته‌وه كه، جگه له كۆنگره‌ى نیشتمانى هیچ شتێك ناتوانێت ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات و جێگره‌وه‌ى نیه.
لای خۆشیه‌وه، عه‌بد زیاب عجێلی په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی عیراقیه ره‌خنه‌ى له هه‌ڵوێسته‌كانى موقته‌دا سه‌در گرت له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه باسی هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانى دیكه ده‌كات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌وته‌كانى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه.
وتیشی، تاكه خاڵى هاوبه‌شی نێوان ره‌وتى سه‌درو كوتله‌كانى دیكه ئه‌وه‌یه كه ناڕازیه به نوێكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى نوری مالكى بۆ خولێكی دیكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عیراقی.
سه‌باره‌ت به سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ش له نوری مالكى سه‌رۆك وه‌زیری عیراق له‌ئێستادا عزه‌ت شابه‌نده‌ر په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌نگاوه بنێت ده‌بێت زۆرینه بێت له‌په‌رله‌مانداو ئه‌گه‌ر سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ش به‌رێگه‌یه‌كی دیموكراسیانه‌و ده‌ستووری بێت ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه.
له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌سه‌ن سنێد سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه ده‌ڵێت، دۆسیه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نوری مالكى سه‌رۆك وه‌زیر كارتێكی فشاره‌و هیچ سوودێكی نابێت.
هاوكات جه‌عفه‌ر ئیمینكی وته‌بێژی پارتی دیمو‌كراتى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنه‌كانى توركیا كه سایتى خه‌ندان به‌شێكی لێبڵاوكردووه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه، یه‌كه‌مین ئامانجی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه كه‌ناڵێكی نوێى دیالۆگ له‌گه‌ڵ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیری عیراق له‌باره‌ى كێشه‌كانى عیراق گفتووگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه بكات.
وتیشی، به‌پێچه‌وانه ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانیان شكستیان هێنا ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نوری مالكی و هاوپه‌یمانى نیشتمانیش ده‌توانێت ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌شوێنى ئه‌و كاندید بكات.