نوچەنێت
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا هەواڵی دروستکردنی هێزی چەکداری رەتکردەوە و دەڵێت “ناوه‌ڕۆك و مه‌به‌ستى هه‌واڵه‌كه سوكایه‌تیه به‌رانبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ى، كه ماوه‌ى سێ ساڵه خۆبه‌خشانه له سەنگەرەکاندا له‌به‌رانبه‌ر داعش ده‌جه‌نگن”.
رۆژی پێنجشەممە 23-3-2017، حزبی سۆسیالیست لەسەر دەنگۆی دروستکردنی هێزێکی چەکداری تایبەت بە حزبەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیاید رایگەیاند “سه‌رله‌به‌رى ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و ناوه‌ڕۆك و مه‌به‌ستى هه‌واڵه‌كه سوكایه‌تیه به‌رانبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ى، كه ماوه‌ى سێ ساڵه خۆبه‌خشانه له سەنگەرەکاندا له‌به‌رانبه‌ر داعش ده‌جه‌نگن و خوێندەبە‌خشن، لەپێناو پارێزگارى و رزگارى خاكى كوردستان”.
حزبی سۆسیالیست دەشڵێت “ئێمە به‌رده‌وام داوامانكردووه و ئێستاش داواكه‌مان دووپاتده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان یه‌كبگرێته‌وه و پێشمه‌رگه‌كانمان له چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رێك‌بخرێن”.
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە “له دواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئیداره‌كان، هەموو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه یه‌كیان نەگرتەوە، وەک هەنگاوی یەکەم بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە، چەند هێزێک له چوارچێوه‌ی یەکەی 70 و یەکەی 80 رێكخران، كه ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانمان لە رێگای ئەو یەکانەوە چوونە ناو هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی کوردستان و پابه‌ندى بڕیارى یه‌كه‌كانیان بوون و له شه‌ڕى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشدا له هه‌ردوو یه‌كه‌كه‌دا شه‌هید و بریندارمان داوه”.
هاوکات لەراگەیەندراوکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە “ژماره‌یەك پێشمه‌رگه‌مان نه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نه له یه‌كه‌كان رێكنه‌خران، به‌ڵام هه‌ر به‌و جۆره‌ش خۆبه‌خشانە و ئازایانه و له ماوه‌ى شه‌ڕى داعشدا به‌شداربووین”.