نوچەنێت
له په‌یامێكدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى له‌نده‌ن ئیدانه ده‌كات.
دەقی پەیامەکە:
به توندى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ئیدانه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ له نزیك باڵه‌خانه‌ى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا له ناوه‌ڕاستى له‌نده‌ن ئه‌نجام درا. پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى به‌ریتانیا ده‌كه‌م، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازم.
گه‌لى كوردستان كه له ڕیزى پێشه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردایه، باشتر له ئێش و ئازارى تیرۆر تێده‌گات و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ گه‌لى شانشینى یه‌كگرتوودا هاوسۆز و هاوخه‌مه. ئه‌و هێرشه تێرۆرستییه، دووپاتى ده‌كاته‌وه، كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جیهانى ئازاد به گوڕوتینێكى زیاتر و موكوڕتر له هه‌موو شوێنێك به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگیى زیاتر بكات.
هاوسۆزى و هاوخه‌میمان بۆ كه‌سوكارى قوربانییان و شانشینى یه‌كگرتوو دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
22/3/2017