نوچه- هه‌ولێر
چاودێرانی بواری گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روو له شاری هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه، كه خه‌ریكه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر جوڵه‌ی گه‌شتیاری هه‌رێم داده‌نێت.
چاودێران جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ولێر زیاترین گه‌شتیار رووی تێده‌كات له بۆنه و یاده‌كاندا، ده‌شڵێن جیاواز له رۆژه ئاساییه‌كان، زۆرینه‌ی دوكان، بازاڕ و چێشتخانه و شوێنه بازرگانیه‌كان له بۆنه‌كاندا داخراون، ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ گه‌شتیاران دروست كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، زۆرینه‌ی گه‌شتیاران رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر ده‌بنه‌وه له ده‌ستكه‌وتنی پیداویستیه‌كانی رۆژانه‌یان، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م دیارده‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات.