تایبه‌ت:نوچه‌نێت
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كیتی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شیكی زۆری سه‌رنج و تێبینیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاكه‌ی یه‌كێتی جێی كراوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت “نەخشەڕێگاکەمان تاكه چاره‌سه‌رە بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی هەرێمی کوردستان”.
به پێی ده‌ستوری ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه په‌سه‌ندكراوی دوایین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یانه “په‌سه‌ندكردنی” هه‌نگاوه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌و ده‌ستپیشخه‌ری و رێکكه‌وتنانه‌ی یه‌كێتی ئه‌نجامیان ده‌دات، دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێویسته ببردرێته ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی و له‌وێ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت و دواتر ده‌بێته بڕیاری كۆتایی یه‌كێتی.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، له‌تیف نێروه‌یی، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌باره‌ی هینانی نه‌خشه‌ڕیگاكه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی حزبەکە رایگه‌یاند: پێش په‌سه‌ندكردنی نه‌خشه‌ڕێگاكه، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیەوە ره‌شنوسی نه‌خشه‌ڕێگاكه هێندراوه‌ته ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و سه‌رنج و تێبینی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان له‌سه‌ری داوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی.
له‌تیف نێروه‌یی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، کە به‌شێكی باشی سه‌رنج و قسه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كیتی له‌ناو نه‌خشه‌ڕێگاكه، جێی كراوه‌ته‌وه و پێمان وایه ئه‌م نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی یه‌كێتی تاكه چاره‌سه‌ر بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند ئاشکرای دەکات، کە كاری كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاكه زیاتر بۆ روونكردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ڕێگاكه‌یه “خاڵ به خاڵ”.
له‌تیف نیروه‌ی ده‌شڵێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاكه كۆده‌بێته‌وه و ئومێد هه‌یه هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگاكه بدات، به‌و پێیه‌ی پێشتر مه‌كته‌بی سیاسی به‌شێكی زۆری سه‌رنجه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی جێكردوه‌ته‌وه.